ڕێککەوتنی گرینگمان سەبارەت بە ئەدلەب مسۆگەر کرد

سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانیی هاوبەش لە گەڵ هاوتای تورکیایی خۆی ڕایگەیاند: ڕێککەوتنی گرینگمان سەبارەت بە ئەدلەب مسۆگەر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و ڤیلادیمیر پووتین سەرۆک کۆمارانی تورکیا و ڕووسیا ئەمڕۆ دووشەممە پاش دیدار و گفتوگۆ لە شاری سووچی، کۆنفڕانسێکی هاوبەشی رۆژنامەوانیان بەڕێوە برد.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا لەو کۆنفڕانسە رۆژنامەوانییەدا بە ئاماژە بەوەی کە ڕێککەوتنی گرینگیان سەبارەت بە ئەدلەب مسۆگەر کردووە، ڕایگەیاند: سەبارەت بە ناوچەت داماڵڕاو لە چەک لە ئەدلەب بە ڕووبەری ١٥ تا ٢٠ کیلۆمەتر لە درێژایی هێڵی پەیوەندیی نێوان بەرهەڵستکارانی چەکدار لە گەڵ هێزەکانی سووریا، لە گەڵ ئەنقەرەدا ڕێککەوتین.

ڕاشیگەیاند: ناوچەی ئارام و دوور لە شەڕ لە نێوان هێزەکانی سوپای سووریا و چەکدارانی بەرهەڵستکار دەبێ تا ١٥ ئاکتەوبری ئەمساڵی زایینی (٢٤ی ڕەزبەر) جێگر بکرێت.

پووتین ئاماژەی بەوەش دا: مسکۆ و ئەنقەرە بڕیاریان داوە بە کەڵک وەرگرتن لە چوارچێوەی دانوستانەکانی ئاستانە، بگەن بە رێگەچارەیەکی سیاسی سەبارەت بە سووریا. هەروەها دوو وڵات بە سەر ناوچەی دوور لە شەڕدا چاوەدێری دەکەن.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا جەختی لە زەروورەتی کردنەوەی جادەی حەما – حەلەب و لازقیە – حەلەب لە سووریا بەر لە کۆتایی ئەمساڵی زایینی کرد.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان-یش لەو کۆنفڕانسە رۆژنامەوانیدا وتی: بڕیارمان دا لە نێوان ناوچەگەلی ژێر کۆنتڕۆڵی سووریا و بەرهەڵستکاران ناوچەی داماڵڕاو لە چەک دیاری بکەین.

وتیشی: تورکیا ناوەندە چاودێرییەکانی خۆی لە ناوچەی دوور لە شەڕ لە ئەدلەب تۆکمەتر دەکات. بەرهەڵستکارانی سووری لە ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان دەمێننەوە و پێشگری دەکەین لە چالاکیی گرووپگەلی توندڕەو و ڕادیکاڵ لە ناوچەدا.

سەرۆک کۆماری تورکیا باسی لەوەش کرد: تورکیا و ڕووسیا لە هەر دوو بەری سنوورگەلی داماڵڕاو لە چەکی ئەدلەب ئۆپەراسیۆنی گەشتی هاوئاهەنگ بەڕێوە دەبەن.

News Code 21775

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =