ئەڵمانیا هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان بۆ ۱۰۰ کەس دادەبەزێنێت

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لە کەم کردنەوەی ژمارەی هێزە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە لە هەرێمی کوردستان لە ۱۵۰ کەسەوە بۆ ۱۰۰ کەس هەواڵی دا.

شاندێکی باڵای ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتی وەزیری بەرگری سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کرد و لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی ھەرێم کۆبووەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەپێی ڕاگەیەندراوی حکومەتی ھەرێم، شاندەکەی ئەڵمانیا لە ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین وەزیری بەرگریی و چەند بەرپرسێکی باڵای حکومەت و ژمارەیەک ئەندامی لیژنەی بەرگری پەرلەمانی ئەڵمانیا پێکھاتووە.

ئەو شاندە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت و جەعفەر شێخ مستەفا وەزیری پێشمەرگە و ژمارەیەک وەزیری کابینەکەی کۆبووەوە.

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، مەبەستی سەردانەکەیان بۆ ھەرێمی کوردستان بریتییە لە لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە خواست و پێداویستییەکانی ھەرێمی کوردستان.

ھەروەھا ڕاگەیەندراوی حکومەتی ھەرێم دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا شاندی ئەڵمانیا باسیان لە ڕەوشی ئاوارە و پەنابەران لە ھەرێمی کوردستان کردووە و جەختیان لە بەردەوامیی ھاوکارییەکانیان بۆ ئاوارە و پەنابەران کردەوە.

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا نێچیرڤان بارزانی، ھیوای ئەوەی خواستووە، پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕیار لە درێژکردنەوەی مانەوەی ھێزە مەشقکارەکانیان و بەردەوامیی ھاوکارییە سەربازییەکانیان بۆ ھەرێمی کوردستان بدات.

News Code 21774

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =