لێدوانی سەدر لەبارەی سێ گۆشەی وەیشوومەی جیهان

ڕێبەری ڕەوتی سەدری عێراق لە ساڵڕۆژی ون بوونی خاڵۆی ئیمام مۆسا سەدر داوای لە خودای گەورە کرد کە نەتەوەکانی ناوچەکە لە پیلانی سێ گۆشەی وەیشوومە بپارێزێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موقتەدا سەدر بە بڵاو کردنەوەی تویتێک بە بۆنەی ساڵڕۆژی ون بوونی ئیمام موسا سەدر و هاوڕێیەکانی(ئیمام مۆسا سەدر پاش سەفەر بۆ لیبیا لە سەر بانگهێشتی موعەمەر قەزافی لە ئووتی ١٩٧٨(خەرمانانی ١٣٥٧)، بە هۆکاری نادیارەوە، لە لیبیا، ون بوو. ناوبراو دوا جار لە ٣١ی ئووتی ١٩٧٨ لە شوێنە گشتییەکان دیترا) ڕایگەیاند: لە ساڵڕۆژی خۆشەویستی دڵانەوە خاڵۆم سەید موسا سەدر و ساڵڕۆژی خوێندنی نوێژی هەینی لە مزگەوتی گەورەی کووفە بە پێش نوێژیی باوکم داوا لە خودا دەکەین کە لە ڕێگای نەتەوەیی، شۆڕش، مرۆڤایەتی و خەڵکی ئەو دوو گەورە پیاوە هەنگاوەکانمان پتەو بێت و و خودای گەورە بەڕێوە بەری ساڵڕۆژی ون بوونەکەی (ئیمام موسا سەدر) و هێڵی بەرخۆدانەکەی لە لوبنان و بەڕێوە بەری نوێژی هەینی لە کووفە زیندوو بهێڵێتەوە. خودا نەتەوەی لوبنان بپارێزێت و دووری بکاتەوە لە تایەفە گەرایی و خودا نەتەوەی عێراق سەر بخات.

موقتەدا سەدر نووسی: خودای ئێمە و ئەوان و هەموو نەتەوەکانی ناوچەکە بە تایبەی نەتەوەکانی بەهاری عەرەبی و نەتەوەی بە سەبری ئێران لە هەموو دەستێوەردانە ئاشکراکانی سێ گۆشەی وەیشوومە ئازاد بکات و هەروەها نەتەوەی خۆشەویستی یەمەن لە ڕووداوەکان، تیرۆریزم، دەستێوەردانی دەرەکی و داگیرکاری بپارێزێت.

News Code 21359

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =