بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە بە وتنی ئەوەی کە دەست پێ ڕاگەیشتنی ئەو وڵاتە بە ئامانجەکانی ٢٠٢٣ی خۆی ، جگە لە ئەنقەرە داهاتووی تەواوی ناوچەکەش دروست دەکات، وتی: ئەمڕۆش لە سەر ئەو باوەڕەم کە لە سەروبەندی سەرکەوتنی نوێ داین.
سەرۆک کۆماری تورلیا لە لێدوانێکدا لە ڕێوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی سەربەخۆیی و سەرکەوتنی تورکیا بە سەر یۆناندا لە ساڵی ١٩٢٢، درێژەی دا: بە هاورێیەتی کەسانێکەوە کە باوەڕەیان بە تورکیا هەیە، لە ئەو شەڕەدا سەردەکەوین.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان درێژەی دا: لە ١٥ ی جوولای نەتەوەی تورکیا دیسانەوەی بڕیاری خۆیانیان بۆ پاراستنی سەربەخۆیی و داهاتووی وڵاتەکەیان لە بەرانبەر بیری ستەمکاری و ئیمپریالیستی نیشان دا.
ئەمە لە حالێکدایە کە پێوەندی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن ماوەیەکە لە پرسگەلێکدا لەوانە کڕینی ئێس ٤٠٠ ی ڕووسیا لە لایەن تورکیا و ئازاد نەکردنی قەشە تۆمەتبارەکە بە هاوکاری لە کوودەتا شکست خواردووەکەی ١٥ ی جوولای ساڵی ٢٠١٦ لە ئەو وڵاتە ئاڵۆز بووە تا ئەو جێگایە کە ئەمریکا گەمارۆی بە سەر تورکیا دا سەپاندووە.
Your Comment