AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٣ ٠٨:٣١

ماڵئاوایی لە سەیدولشوهەدای خزمەت؛

خۆراسانی باشووری میوانداری تەرمی سەرۆکی شەهیدە

خۆراسانی باشووری میوانداری تەرمی سەرۆکی شەهیدە

خۆراسانی باشووری جارێکی دیکە میوانداری سەرۆک کۆمارە بەڵام ئەم جارە نە بۆ کردنەوەی گەڵاڵە و لێدوان، بەڵکوو میوانداری ئەمڕۆ بۆ ماڵئاوائئ لەگەڵ تەرمی سەرۆک کۆمارە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی خەرمانان، خەڵکی خۆراسانی باشووری تەرمی سەرۆک کۆمارەکەیان بەڕێ دەکەن. هەڵبژاردنی ئەو پارێزگایە بۆ ئەوەیە کە شەهید ڕەئیسی حەز و ڕێزێکی تایبەتی بە ئەو ناوجە هەبوو و نوێنەری خەڵکی خۆراسانی باشووری لە مەجلیسی شارەزایان بووە.

بە پێی پێش بینییەکان دوای ڕێوڕەسمێک، تەرمە دەگوازرێتەوە بۆ خۆراسانی ڕەزەوی و دوای نوێژی نیوەڕۆ، ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنەکە لە مەشهەد دەست پێدەکات.

ڕێوڕەسمی فەرمی کاتژمێر 7 و 30 خولەک دەستپێدەکات و هەر لە ئێستاوە خەڵک بۆ بەشداری و پێشوازی لە شەقامەکانن.

ماڵئاوایی جیاوازی بیابان نشینەکان لەگەڵ سەرۆک کۆماریان

خەڵکی بیابان نشینەکان لە هەموو سەفەرێکی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بۆ ئەو ناوچە بە هەستێکی تایبەتەوە دەچوونە پێشوازی بەڵام ئەمڕۆ بۆ ماڵئاوایی لەگەڵ ئەو هاتوونەتە سەر شەقام.

شەقامەکانی بیرجەند پڕە لە حەشیمەت کە پیر و گەنج و ژن و پیاوەوە چاو بە فرمێسک هاتوون کە تەرمی سەرۆک کۆمارەکەیان بەڕێ بکەن.

News ID 50312

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha