بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، هۆلۆسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە درێژەی هاوکاریگەلی سەربازیی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن لە پرسە ئەمنییەکانی ناوچە هەواڵی دا.
ناوبراو لەوبارەیەوە وتی: چاوەروان دەکرێت ڕاهێنان بۆ گەشتی هاوبەش لە شاری مەنبەج بەمزووانە دەست پێبکات.
پێشتریش جەیمز ماتیس وەزیری بەرگریی ئەمریکا لێدوانی هاوشێوەی لەوبارەیە ئاراستە کردبوو.
ڕێککەوتنی مەنبەج بە پێی ویستی تورکیا بۆ دەرچوونی یەکینەکانی پاراستنی گەل لەو شارە کراوە.
هاوکاریی سەربازی نێوان دوو وڵات لە کاتێکدا درێژەی دەبێت کە پەیوەندییەکانی واشنتۆن – ئەنقەرە بە هۆی کۆمەڵێک ڕووداوی وەک دەستگیر کرانی قەشەی ئەمریکی و کڕینی سیستەمی ئێس ٤٠٠ی ڕووسی لە لایەن تورکیاوە، رۆژ بە رۆژ زیاتر تەشەنە دەستێنێت.
Your Comment