بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، حسێن عرنوس، وەزیری خانووبەرەی سووریا لە دیدار لە گەڵ لیژنەی ئابووری ئێرانی لە دیمەشق لە سەر پێکهاتنی گرووپی پەیمانکارانی ئێرانی بە ئامانجی چوون بۆ کەرتی ئاوەدان کردنەوەی وێرانییەکانی بە جێماو لە هێرشی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ئەو وڵاتە ڕێککەوت.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، عرنوس ئامادەیی ڕاگەیاند کە بەستێن بۆ چوونی کۆمپانیا ئێرانییەکان بۆ سووریا و لەناو بردنی بەربەستەکانی رێگای هاوکارییە هاوبەشەکان دروست بکات.
هەروەها لە ئەو کۆبوونەوەدا لە سەر ئەوە ڕێککەوتن کرا کە کەرتی تایبەتی ئێران پڕۆژەی چێ کردنی ٣٠ هەزار یەکەی خانووبەرە لە پارێزگاکانی دیمەشق، حەڵەب و حومس بە دەستەوە بگرێت.
Your Comment