شه‌پۆلی گه‌رما گیانی زیاتر له‌ ۲۳ هه‌زار ئیتالیایی گرتووه

شه‌پۆلی گه‌رمای تووند له‌ ساڵی ۲۰۰۵وه‌ بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ۲۳ هه‌زار شارۆمه‌ندی ئیتالیایی گیانی خۆیان له‌ ده‌ست بده‌ن.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، گه‌رمای تووند ساڵانه‌ ده‌بێته‌ هۆی مردنی سه‌دان ئیتالیایی. ئه‌نجومه‌نی ژینگه‌ی ئیتالیا ڕایگه‌یاند که‌ گه‌رمای زۆر له‌ ساڵی ۲۰۰۵وه‌ تاکوو ئێسته‌ بووه‌ته‌ هۆی مردنی زیاتر له‌ ۲۳ هه‌زار و ۸۰۰ شارۆمه‌ندی ئیتالیایی.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌م ماوه‌یه‌ ته‌نیا له‌ شاری ڕۆم ۷ هه‌زار و ۷۰۰ که‌س گیانی خۆیان به‌ هۆی شه‌پۆلی گه‌رمای توونده‌وه‌ له‌ ده‌ست داوه‌.

له‌ ئێستاشدا له‌ ۱۸ شاری ئیتالیا به‌ هۆی شه‌پۆلی زۆری گه‌رماوه‌ دۆخی نائاسایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌. به‌ پێی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانایان گه‌رمای زۆری ۴۰ پله‌ سه‌روو له‌ ڕۆژ و ۲۵ پله‌ سه‌روو له‌ شه‌و تاکوو ئێسته‌ زیانی زۆر به‌ ته‌ندروستی خه‌ڵکی جیهان گه‌یاندووه‌ و درێژه‌یشی هه‌یه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌کان ئیتالیا ساڵی ڕابردوو دووهه‌مین ساڵی سه‌ختی وشکه‌ساڵی خۆیی له‌ دوای وشکه‌ساڵی ساڵی ۱۹۶۱وه‌ بووه‌ و ڕێژه‌ی باران بارین له‌م وڵاته‌ ۲۲ له‌ سه‌د که‌می کردووه‌ و کێشه‌ی زۆری بۆ که‌رتی کشت و کاڵی ساز کردووە.

News Code 20761

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =