به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له نیۆیۆرک تایمز، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له نوێ ترین لێدوان و قسه‌کانی خۆی دوێنێ شه‌و جارێکی دیکه ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی له‌گه‌ڵ ئێرانی برده ژێر پرسیار و به ڕێککه‌وتنێکی مه‌ترسیدار ناوی برد که بووه هۆی دانی ۱.۸ ملیار دۆلار به لایه‌نی ئێرانی.
ئه‌و له‌مباره‌وه پاگه‌نده‌ی کرد: ۱.۸ ملیار دۆلار به ئێران درا. ۱.۸ ملیار دۆلار پاره‌ی نەختی! ڕیککه‌وتنی ناڤۆکی له‌گه‌ڵ ئێران شانۆیه‌کی مه‌ترسیدار بوو.
شایانی باسه که ئه‌و پێشتریش گۆڕینه‌وه‌ی زیندانییه‌کان و دانی پاره به لایه‌نی ئێرانی بۆ ئازاد کردنیانی به کارێکی پڕ‌و پووچ ناو بردبوو، ترامپ ئاماژه‌ی دابوو: من وه‌ک ئۆباما باج ناده‌م. ئه‌و به ملیۆنان دۆلاری دا و بارمه‌ته‌کانی ئێمه له ئێران ئازاد کرد، به‌ڵام من پاره به که‌س ناده‌م.
ترامپ سه‌باره‌ت به قسه‌کانی دوو ڕۆژ پێش ئێستای سه‌باره‌ت به دیداری بێ مه‌رج له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێرانیش زیادی کرد: وا هه‌ست ده‌که‌م ئه‌وان به زوویی له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌که‌ونه گفتوگۆ و دانوستان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌هاش نه‌بوو هیچ کێشه‌یه‌ک نییه!
ئه‌مه له حاڵێک دایه که به‌هرام قاسمی، وه‌ته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له کاردانه‌وه به پێشنیاره‌که‌ی ترامپ، وتی: ئه‌و ده‌بێت بیسه‌ڵمێنێت که ئاماده‌یی بۆ دانوستان بۆ فریودانی جیهان نییه.
ئه‌و زیادی کرد: پیشنیاری گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران له لایه‌ن ترامپ که له دۆخێک‌دا باسی کراوه که ئه‌مریکا هه‌موو یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و به‌رجامی بێ هیچ بنه‌مایه‌ک پێشێل کرد و گه‌ماڕۆی نادادپه‌روه‌رانه‌ی به سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند. گه‌ماڕۆ و گوشار دژی دانوستانه، ئێمه پێویستمان به ڕێز گرتنی دوو لایه‌نه و پێبه‌ند بوون به یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان هه‌یه.
Your Comment