به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، له شاری سنه و به هاوکاری ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی پارێزگای کوردستان، پێشانگای هاوبه‌شی هونه‌رمه‌ندانی کوردستانی ئێران و هه‌رێم به‌ڕێوه ده‌چێت.
پێشانگه‌ی هه‌نگاوی ڕه‌نگه‌کان به هاوبه‌شی له نێوان هونه‌رمەندانی نیگارکێشی سنه‌یی و شاری سلێمانی به‌ڕێوه ده‌چێت.
شایانی باسه که ڕۆژی چوارشه‌مه ۱۰ی گه‌لاوێژ، کاتژمێر ۶‌ی ئێواره ئه‌م پێشانگایه ده‌کرێته‌وه و تاکوو ۱۴‌ی گه‌لاوێژ درێژه‌ی هه‌یه.
پێشانگاکه له گه‌له‌ری دیاری شاری سنه هه‌ر ڕۆژ کاتژمێر ۱۰ی به‌یانی ده‌کرێته‌وه و تاکوو ۶‌ی ئێواره درێژه‌ی هه‌یه.
Your Comment