بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕاینێر هازلۆف سەرۆک وەزیرانی ویلایەتی زاکسێن لە گفتوگۆ لە گەڵ ڕۆژنامەی میتل دویچە ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی ئەنگێڵا مێرکێل سەرۆکی ئەڵمانیا سەبارەت بە وەرگرتنی پەنابەران لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و سووریا گرت و وتی: ئێمە بەردەوام پێکدادانەکان لە سووریا دەبینین کە لە ساڵی ٢٠١١ەوە دەستی پێکردووە و قەیرانی ئەو وڵاتە هێشتا درێژەی هەیە.
ناوبراو لە شرۆڤەی قسەکانی خۆیدا زیادی کرد: ئەڵمانیا نابێت زیتار لە ئەمە کە هەیە پەنابەر وەربگرێت و ئەبێ هەرچی زووتر بەستێن بۆ کردنە دەرەوەی ئەوانیش دروست بکات.
ئەو سیاسەتوانەی پارتی سوسیا مەسێحیەی ئەڵمانیا هەروەها وتی: هیوادارم ئەڵمانیا بتوانێت تەواوی پەنابەرە سوورییەکان تا کۆتایی ئەمساڵ لە ئەڵمانیا بکاتە دەرەوە و بیانگوازێتەوە بۆ سووریا.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەرۆکی ئەڵمانیا لە سەر سیاسەتی ئاوەڵا هێشتنەوەی دەرکەکانە و پاڵپشتی لە وەرگرتنی پەنابەران دەکات.
Your Comment