به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بەهمەن عیرفانی دوێنێ لە مەراسمی دروست کردنی خوێندنگەی شەهیدانی ۳۰ی پوشپەڕ لە شارۆچکەی بەهارانی مەریوان وتی: ئەم خوێندنگەیە لە هەزار و ۹۱۰ مەتر بینا دەکرێت و بودجەکەی ۳ ملیار و ٨۰۰ ملیۆن تمەنە.
بەڕێوەبەری پەروەردەی شاری مەریوان زیادی کرد: ڕێژەی خوێندکارانی مەریوان ٤۰ هەزار و ٥۰۰ کەسە. ٤۲۷ خوێندنگە لە مەریوان هەیە و ۳ هەزار و ۱۰۰ کەسیش لەم خوێندنگانە ئیش دەکەن.
ئەو ئاماژەی دا: زیاترین خوێندکارمان هەیە بەڵام خوێندنگەکانی مەریوان زۆر باش نییە و لە ڕووی شوێنەوە کەم و کۆڕیمان هەیە.
عیرفانی زیادی کرد: هەموو خوێندنگەکانی مەریوان دوو شیفت کار دەکەن و خوێندکارانی مەریوانی لێهاتوویی زۆریان هەیە و تاکوو ئێستە ۲٥۲ کەس کەسیان لە کونکور پلەی ژێر ۳ هەزاریان بووە.
بەێوەبەری پەروەردەی شاری مەریوان جەختی کرد: پشکی شوێنی پەروەردەی مەریوان تەنیا نیو مترە. ٤٤ لە سەدی خوێندنگاکان ڕووخاوە و ۳٦ لە سەدیان پێویستیان بە نوێژەن کردنەوە هەیە.
Your Comment