به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، ڕێوڕه‌سمی ناساندن و خه‌ڵات کردنی باشترین یاریزانانی خولی نایابی تۆپی پێ و فووتساڵی خانمان و پیاوانی ئێران شه‌وی رابردوو له تاوه‌ری میلادی تاران به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م رێوڕه‌سمه‌دا که به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی باڵای وه‌رزشی ئێران به‌ڕێوه‌چوو، یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێ و تۆپی پێ ناو هۆڵ(فووتساڵ) خه‌ڵات کران.
له به‌شی باسترین یاریزان دا خه‌ڵاتی یاریزانی هه‌ڵبژارده و یه‌که‌می ئێران بۆ تۆپی پێ خانمان درایه کوێستان خوسره‌وی یاریزانی کورد.
کوێستان خوسره‌وی خه‌ڵکی شاری سه‌قزه و چه‌ندین ساڵه ئه‌ندامی هه‌ڵبژارده‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئێرانه له تۆپی پێ دا.
Your Comment