بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محەمەد جەواد زەریف لە کۆبوونەوەی چالاکانی ئابووری ئێران وتی: توانی کەرتی تایبەتی ئێران ڕوونە کە چەندە و ئەم لە حاڵێک دایە کە بێجگە لە ئەمریکا هەموو ئەندامانی بەرجام ئامادەی هاوکاری لەگەڵ ئێمەن، دانوستان بۆ گەرەنتی فرۆشی نەوت و کاری بانکی بەردەوامە. هەموویان جەختیان لە هەڵەی ئەمریکا لە کشانەوە لە بەرجام ڕاگەیاندووە.
ئەو زیەدی کرد: هەموو ئەم وڵاتانە جەختیان کردووە لەوەی کە زیانەکانی ئێران دوای کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام جوبران دەکەنەوە و ڕاگەیەندراوەکەی موگرینیش بە ڕوونی نیشانی دەدات. هاوپەیمانەکانی ئێمە بەڵێنیان داوە کە فرۆشی نەوت ئێران بە قەد ئێستە، گواستنەوە و کار و باری بانکی بەردەوام بێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی دا: جیهان لە دووڕیانی سەپاندنی خواستی ئەمریکایە، دڵنیام جیهان دژی ئەم خۆسەپاندنەی ئەمریکایە بەڵام ئاست و پلەی توانی وڵاتان بۆ بەرەنگار بوونەوەی ڕوون نییە. دانوستانەکان لە نێوان وڵاتانی ئەندام لە بەرجام بێجگە لە ئەمریکا درێژەی هەیە و لە دوای ڕێکاری ئەرێنین. ئەمریکا توانی سزا دانی کۆمپانیا بچووکاکانی نییە و لە سەر ئەم ڕێکارە ئێش دەکەین.
زەریف هەروەها وتی: ئێمەی مافی کشانەوە لە بەرجامان هەیە، بەڵام خواستی ئێمە لە ئێستا ئەوەیە کە بتوانین لەگەڵ ئەندامانی بەرجام ڕێکارێک بۆ ئەم دۆخە بدۆزینەوە. ئێمە لە دادگای نێونەتەوەیی لاهە تانەمان لە سەر گەماڕۆ یەکلایەنە و بێ بنەماکانی ئەمریکا تۆمار کردووە و بەدوادا چوونی جدی بۆ دەکەین.
ئەو لە کۆتایدا جەختی کرد: دەوڵەتی ئێستەی ئەمریکا نازانێت چۆن لەگەڵ جیهان ڕووبەڕوو بێتەوە، ترامپ هەموو ڕێککەوتنە جیهانییەکانی پێشێل کردووە، پێویستە جیهان ڕووبەڕووی ببێتەوە ئەگەرنا جیهان داهاتوویەکی ڕوونی نابێت.
Your Comment