AP ١٣٩٧ پووشپەڕ ٢٦ ٠٩:٣٦

وەزیری ئیتلاعات هەواڵی دا:

دەستگیری گرووپێکی تیرۆریستی لە باشووری ڕوژئاوای ئێران

دەستگیری گرووپێکی تیرۆریستی لە باشووری ڕوژئاوای ئێران

وەزیری ئیتلاعانی ئێران وتی: دوێنێ گرووپێکی تیرۆریستی داعشی لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌کانه‌وه‌ دەستگیر کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سەید مەحمود عەلەوی، دوێنێ شەو ڕایگەیاند کە گرووپێکی چوار کەسی لە تیرۆریستەکانی داعش لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران دەستگیر کراون. برای یەکێک لەم تیرۆریستانە لە سووریا و لە بەرەی داعشییەکان کوژراوە. ئەم گرووپە تیرۆریستییە دوێنێ دەستگیر کران.

ئەو زیادی کرد: ئەم گرووپە لە دوای ئەوە بوون لە چەند شوێنێکدا کاری تیرۆریستی بکەن کە دەست بەجێ دەستگیر کران.

وەزیری ئیتلاعاتی ئێران سەبارەت بە گەندەڵیش ئاماژەی دا: بەهەموو هێزمانەوە ڕووبەڕووی گەندەڵی دەبینەوە و ئامادەین هەموو جۆرە خزمەتێکی وڵاتەکەمان بکەین.

وتیشی: چالاکی ئابووری پێویستی بە ئەمنیەته‌وه‌ هەیە، وەزارەتی ئیتلاعات بەردەوام بۆ به‌ره‌نگاریی گەندەڵ و قاچاخ، چالاکی هەبووە و کۆڵ نادات.

عەلەوەی هەروەها ڕایگه‌یاند: وەزارەتی ئیتلاعات لە یەک ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ۲۱ هەزار ملیار تمەنی لە ڕێگەی کەیسی گەندەڵی و بەدوادا چوون بۆ گه‌نده‌ڵی،  بۆ سەندوقی دەوڵەت گەڕاندووەتەوە.

News ID 20300

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha