به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حه‌سه‌ن ڕۆحانی ئێواره‌ی چوار شه‌مه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی نه‌مسا دیداری کرد و وتی: ئێران و نه‌مسا په‌یوه‌ندی زۆر باشیان پێکه‌وه بووه و په‌ره‌ش به‌م په‌یوه‌ندیانه ده‌ده‌ین. ئێسته‌ش چه‌ندین ڕێککه‌وتنی باش و ئابوور له‌گه‌ل نه‌مسا واژۆ کراوه.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌م بابه‌ته‌یه که نه‌مسا له چالاکی کۆمپانیا ئێرانییه‌کان پشتیوانی ده‌کات. کشانه‌وه‌ی نایاسایی ئه‌مریکا له به‌رجام نابێت، ببێته هۆی خراپ بوونی په‌یوه‌ندی نێوان دوو وڵات. به‌رجام ده‌ستکه‌وتی سیاسی هه‌موو جیهانه که کاریگه‌ری ئه‌رێنی له سه‌ر سه‌قامگیری ناوچه‌که و جیهان بووه.
ڕۆحانی وتی: ئێسته ئێمه چاوڕوانی پاکه‌یجی ئه‌ورووپا سه‌باره‌ت به به‌رجامین له دوای کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکاین. یه‌کێتی ئه‌ورووپا به‌ڵێنه‌کانی ئه‌مریکا له ئه‌ستۆ بگرێت، له به‌رجام ده‌مێنینه‌وه.
ئه‌و جه‌ختی کرد: ئه‌وه‌ی که ئه‌مریکاییه‌کان پاگه‌نده بکه‌ن که هه‌نارده کردنی نه‌وتی ئێران سفر ده‌که‌نه‌وه، قسه‌یه‌کی بێ مانایه و بیریان له ئه‌نجامه‌کانی نه‌کردووه‌ته‌وه، ئیران به‌ردوام نیشانی داوه که له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کان له به‌رژوه‌ندی خۆی پشتیوانی ده‌کات.
هه‌روه‌ها سباستیه‌ن کورتز، سه‌رۆکی نه‌مساش له‌م کۆبوونه‌وه وتی: سه‌ردانی ڕۆحانی بۆ ویه‌ن، ده‌رفه‌تی زۆر باشه بۆ گفتوگۆی دوو لایه‌نه له سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کان له ناوچه‌که و جیهان.
وتیشی: ئه‌ورووپا به‌رده‌وامه له پشتیوانی کردنی به‌رجام، هیوادارین کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و وڵاتانی به‌رجام بێجگه له ئه‌مریکا ئه‌نجامی باشی هه‌بێت.
لای خۆیه‌وه وه‌زیری وزه‌ی و ژینگه‌ی نه‌مساش له‌م دیداره وتی: هیوادارین که به‌ستێنه‌کان بۆ هاوکاری له ڕووی کۆنترۆڵی ئاو، سه‌رچاوه سروشتییه‌کان و کانگاکان به هاوبه‌شی دروست بێت و ئاڵ و گۆڕی زانستی په‌ره بسێنێت.
Your Comment