هێزی سەربازیی عێراق سنووری سووریای کۆنتڕۆڵ کرد

فەرماندەی هێزەکانی گاردی سنووری عێراق لە کۆنترۆڵی تەواوی سنووری عێراق لە گەڵ سووریا لە لایەن هێزەکانی ئەو وڵاتەوە کە زیاتر لە ٦٠٠ کیلۆمەتر دەبێت، هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕای یەوم، حامد حسێنی فەرماندەی هێزەکانی گاردی سنووری عێراق لە کۆنترۆڵی تەواوی سنووری عێراق لە گەڵ سووریا لە لایەن هێزەکانی ئەو وڵاتەوە کە زیاتر لە ٦٠٠ کیلۆمەتر دەبێت، هەواڵی دا.

ناوبراو لە ڕەوتی سەردان بۆ سنوور ڕایگەیاند: سنوور لە کۆنترۆڵی تەواو دایە و لە داهاتوودا دزە بۆ ناو خاکی عێراق نابینین. سیمی خاردار لە ناوچەی سێ گۆشی عێراق-سووریا- ئوردۆن تا کۆتایی ناوچەی باکووری ڕۆخانەی فڕات لە شاری قائیم لە دوورترین خاڵی پارێزگای ئەنابر دانراوە. سنووری عێراق لە گەڵ سووریا زیاتر لە ٥٠٠ کیلۆمەترە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەرپرسانی عێراقی پێشتر ڕایانگەیاندوو کە دیواری سنووری کە بۆ جودا کردنەوەی سنووری عێراق لە گەڵ سووریا چێ کراوە بریتییە لە سیمی خارداری کارەبادار و تاوەری چاوەدێری تەیار کراو بە کامێرای پێشکەوتووی حەرارەتی.

News Code 19914

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =