بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد عەبدولسەلام وتەبێژی ئەنساروڵڵا، کۆبوونەوەی وەزیرانی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی عەرەبی بە رێبەرایەتی سعوودی کە ڕۆژی ڕابردوو لە عەرەبستان بەڕێوە چوو، سووکیەکی ڕاشکاو ڕاگەیاند.
عەبدولسەلام لە توویتێکدا وتی: کۆبوونەوەی جەدەی عەرەبستان سووکیەکی ئاشکرای وەزیرانی ڕاگەیاندنە کە تووئیت ترساندوویانی. دوابەدوای شکست لە لای ڕۆژاوای یەمەن حاڵەتی بێ هیوایی بە سەر وەزیرانی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی سعوودی زاڵ بووە و بەیانییەکەیان گەمژانە و پێکەنینییە.
ناوبراو سنووردار کردنی مێدیا یەمەنی و نا یەمەنییەکانی دژە هاوپەیمانیی زاڵمانە وەسف کرد و ڕایگەیاند: دوژمن بۆ فیلتەر کردنی یەکێک لە کەناڵە تەلەفیزیۆنەییەکانی ئێمە بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ بڕی ٣٠ ملیۆن دۆلار بەرتیلی داوەتە کۆمپانیایەکی بیانی.
Your Comment