به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌همه‌ن مورادنیا، ئێواره‌ی دووشه‌مه له کۆبوونه‌وه‌ی دژایه‌تی کردنی قاچاخ وتی: ئه‌گه‌ر ئاماره‌کان نیشان بدات که قاچاخ له کوردستان که‌م بووه‌ته‌وه ئه‌وه نیشان ده‌دات که به‌رنامه‌کان له جێی خۆیان بوون. به‌ڵام هێشتا سه‌رف کردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی به باڵاترین ئاست نه‌گه‌یشتووه و ده‌بێت هه‌وڵی زیاتر بدرێت.
ئه‌و زیادی کرد: به‌داخه‌وه به هۆی پاش ڕێکلام نه‌کرد هێشتا که‌ل و په‌لی بیانی زیاتر له که‌ل و په‌لی ئێرانی فرۆشی هه‌یه. ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی که‌ل و په‌لی ناوخۆیی فرۆشی باشتری هه‌بێت به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م هێنه‌ره ناوخۆییه‌کان کۆ ده‌بینه‌وه.
مورادنیا جه‌ختی کرد: به‌شی به‌رهه‌م هێنانی ئێمه کێشه‌ی زۆری هه‌یه و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه من زیاترین کاتی خۆمم بۆ چاره‌سه‌ر کردن ی کێشه‌ی به‌رهه‌م هێنه‌ره‌کانی کوردستان ته‌رخان کردووه.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به سنووره‌کان وتی: ئێمه زۆر هیوادارین که گه‌ڵاڵه‌ی نوێی سنوورنشینه‌کان بتوانێت دۆخی ئابووری سنوورنشینه‌کان جێگیر بکات و کاریگه‌ری باشی هه‌بێت. ئێمه کاتێک ده‌توانین بڵێین که سه‌رکه‌وتوو بووین که ببینین دۆخی ئابووری سنوورنشینه‌کان باش بووه و هه‌لی کار ڕه‌خساوه و چی دیکه سنوورنشین له دوای که‌ل و په‌لی بیانی نییه.
پارێزگاری کوردستان له کۆتایدا جه‌ختی کرد: ده‌بێت هه‌موو ئیداره ده‌وڵه‌تییه‌کان یارمه‌تی کارگه پیشه‌ییه‌کان بده‌ن و هه‌وڵ بده‌ن که تاکوو به‌رهه‌م هێنان له ناوچه‌ی ئازادی بانه و مه‌ریوان به‌رز بێته‌وه تاکوو سنووره‌کان زیاترین پله‌ی هه‌نارده کردنیان هه‌بێت.
Your Comment