به ڕاپۆرتتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، لە یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، هەردوو یانەى ریاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ شهوی رابردوو له شاری کیهف روبەروی یەک بوونەوە.
لەخولەکی ۳۰ یارییەکە محەمەد سەڵاح بەهۆی پێکانەوە یاریگاى جێهێشت و تایمی یەکەم هەردولا بە بێ گۆڵ یەکسان بوون.
له تایمی دووەمدا کەریم بنزێما بەهۆی هەڵەى گۆڵچیەوە گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، بەڵام سادیۆ مانی گۆڵی بەرامبەری کردەوە و ئەنجامەکە یەکسان بوەوە.
دواتر گاریس بەیل هاته مهیدان و دوو گۆڵی یهک له دوای یهکی تۆمار کرد و یاریەکە هەر بەو ئەنجامە و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەسودی ریاڵ مەدرید کۆتایی هات.
بەوش ریاڵ مەدرید بۆ جاری سێیەم لەسەر یەک بوە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ و بۆ جاری سیانزەیەمیش لە مێژویدا جامەکەى بەرزکردەوە.
Your Comment