AP ١٣٩٧ گوڵان ٣١ ١٢:٣٢

پارتی وەفدێکی باڵا دەنێرێتە بەغدا

پارتی وەفدێکی باڵا دەنێرێتە بەغدا

نووسینگەی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاندووە کە ئەم پارتە بڕیاری داوە وەفدێکی باڵا بنێرێتە بەغدا بۆ گفتوگۆ لەگەڵ گرووپە سیاسییەکانی عێراق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز،لە بەیاننامەی پارتەکەی بارزانیدا هاتووە: لە کۆبوونەوەی ئەندامانی نووسینگەی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کە بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی بەڕێوەچوو، بڕیار دراوە کە وەفدێکی ئەم پارتە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ڕەوتە سیاسییەکانی عێراق سەردانی بەغدا بکات.

 ئاماژە دراوە کە " ئێمە پێش بینی دەکەین پارتی متمانەی هاووڵاتیانی کورد وەدەستهێناوە بە مسۆگەر کردنی 25 کورسی.

News ID 18971

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha