بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الغد پرس"، قەی یاسری نوێنەری سەرکەوتووی هاوپەیمانی سائێرۆن (سەر بە موقتەدا سەدر) لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی عێراق ڕایگەیاند کە هێشتا هاوپەیمانێتی ڕەوتی نەسر و حیکمە لە گەڵ سائێرۆن یەکلا نەبۆتەوە.
ناوبراو وێرای ئاماژە بەوەی کە هاوپەیمانی نەسر (سەر بە حەیدەر عەبادی) و حیکمە (سەر بە عەمار حەکیم) نزیکترین هاوپەیمانییەکانی بە سائێرۆن-ن، جەختی کرد کە هاوپەیمانێتیی سائێرۆن لە گەڵ دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانیی فەتح نامومکینە.
یاسری وتیشی کە هێشتا دانوستانەکان سەبارەت بە پەیوەست بوونی هاوپەیمانی سائێرۆن بە ڕەوتی حیکمە درێژەی هەیە و تا ئێستا چەندین دیدار لەوبارەیە ئەنجام دراوە.
ئەو نوێنەرە هەڵبژاردراوەی سائێرۆن ئاماژەی بەوەش دا کە تەنانەت لە ئەگەر هاوپەیمانێتی نەسر و حیکمە و سائێرۆن، ژمارەی کورسییەکان ناگاتە ئاستی زۆرینەی پەرلەمان و ناتوانێ دەوڵەت پێکبهێنیت، هەر بۆیە پێویستە لە گەڵ لیست و ڕەوتی دیکەش ئیئتیلاف بکرێت.
ناوبراو جەختیشی کرد کە ئەگەری ئەوە هەیە کە لە گەڵ هاوپەیمانیی وەتەنیە یان ڕەوتە سوننە و کوردەکان ئیئتیلاف بکرێت.
Your Comment