بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهرین"، ڕێکخراوی چاودێری بە سەر هەڵبژاردنەکانی تەمووز، ئەوڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند کە پاش چاودێری کردن بە سەر هەڵبژاردنەکاندا ڕادەگەیێنێت کە ئاستی بەشدارییەکان لە سەدا ٤٠ بووە و چەندین نموونە سەرپێچکاری و پاساودان و کێشەی تەکنیکی لە سیستەمگەلی ئەلەکترۆنیی دەنگدان تۆمار کراوە.
فەیان شێخ عەلی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی: ئەو ڕێکخراوە پێوشوێنی زیاتر لە ١٠٠٠ نموونە سەرپێچکاری و پاساودانی هەڵگرتووە. ئاستی بەشدارییەکانیش بە گوێرەی چاودێریی چاودێرانی ڕێکخراوی تەمووز نزیکەی لە سەدا ٤٠ بووە.
لە لایەکی دیکەوە هەشام هاشمی کارناسی عێراقیش ڕایگەیاند: بە پێی ئەنجامی کۆتایی نافەرمی لە ٨ پارێزگا جگە لە بەغدا و نەینەوا، فەتح یەکەم و سائێرۆن دووهەم و نەسر سێهەمە و بە پێی زانیارییەکانی ئێمە لە بەغدا سائێرۆن یەکەمە، بەڵام هێشتا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان بە تەواوی یەکلا نەبۆتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە حسێن عادڵی وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی ڕایگەیاندووە کە هاوپەیمانی نەسر بە جیوازایی ١٠ کورسی لە نزیکترین ڕکابەری واتە سائێرۆن پێش کەوتووە.
ناوبراو سەبارەت بە پێکهێنانی دەوڵەت و گرووپگەلی سیاسیی نزیک بەو هاوپەیمانییە وتی: پێشتر دەبێ بزانین کە ئاستی پێکهاتەکان و پلانی هەڵبژاردن چۆن دەبێ، پاشان دانوستان دەست پێدەکەین.
Your Comment