بەرخۆدان دەتوانێت هەموو شوێنێک لە ناوچە داگیرکراوەکان بپێکێت

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە کۆنفڕانسی هەڵبژاردنەکان لە ناوچەی سور-زەهرانی لە باشووری لەبنان وتی: بەرخۆدان جۆرێک لە مووشەکی هەیە کە دەتوانیت هەر خاڵێک کە ڕژێمی زایۆنی تێدایە بکاتە ئامانج.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە کۆنفڕناسی هەڵبژادنەکانی حزبوڵڵای لوبنان لە ناوچەی سور-زەهرانی لە باشووری لوبنان وتی: بە حاج سامی باوکی سێ شەهید دەڵێم کە بنەماڵەی شەهیدەکان تاجی سەری ئێمەن.

ناوبراو وێڕای پیرۆزبایی لەدایک بوونی ئیمام حسێن ڕایگەیاند: ئێمە لە شاری سور لە شاری عەبدولحسێن شەرەفەدین و شاری جیهادین. شاری سور شارێکە کە سەید عەباس موسەوی لە خۆیدا پەروەردە کردووە کە باشترین ڕۆژەکانی لە بەرخۆدان تێپەڕاند. شآری سور شارێکە کە دژی فیتنە هەستایەوە و ئاوارە فەلەستینییەکانی لە ساڵی ١٩٤٨گرتە خۆی.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتیشی: شاری سور، شارێکە کە دژی داگیرکاران لە ساڵی ١٩٨٢ بەرخۆدانی کرد و لە خاکەکەیدا یەکەم ئۆپراسیۆنێک کە گەورەیی دوژمنمان واتا زایۆنیستی شکست دا، ڕووی دا.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: منداڵانی ئیمام موسا سەدر لە بزووتنەوەی ئومول و حزبوڵڵا چەمکی بەرخۆدانیان بە سەرکەوتن گۆڕی. دەستڕێژی زایۆنییەکان بۆ سەر موسڵمانان و مەسێحییەکان بوو بە شێوەیەک کە کوشتوبڕێکی تۆقێنەریان ئەنجام دا.

سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی: تاوانی ئێمە ئەوەیە کە بۆ بەرگری لە خاک و سەروەری خۆمان چەکمان هەیە. بەرخۆدانێک کە ئارەزووی شەرەفەدین و ئیمامن مووسا سەدر بوو ئێستاکە بووەتە هێزی ڕاستەقینە و دوژمن حەسێبی لە سەر دەکات.

ناوبراو زیادی کرد: بەرخۆدان بە گیان فیدایی زۆر بە دەست هاتووە و هەرگیز لە دەستی نادەین. بەرخۆدان کەرامەت و سەربەرزی ئێمەیە.

نەسروڵڵا وتی: ڕۆژی شەشی مەی ڕۆژی دەندانی ئێوەیە و پەیامێک ەبۆ جیانیان. ئێمە لە سەرتانسەری باشوور بەرخۆدان دەست لە بەرخۆدان ناکێشین.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: پاش هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئامادەی لێکدانەوەی ستراتیژیکی بەرگرین و نەبیە بری سەرۆکی پەرلەمان یەکەم کەسێک بوو کە ئەو ستراتیژییەی هێنایە ئاراوە.لە دەوڵەتی نوێ داواکارم کە لە گەڵ گەندەڵی بەرەنگار ببێتەوە.

News Code 18245

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 12 =