AP ١٣٩٤ ڕێبەندان ١٣ ١٣:٢٢

کارە جوانەکەی مەریوان گەیشتە ئەهواز؛

خەونی منداڵە شێرپەنجەییەکان لەم نیشتمانە دێتە دی

خەونی منداڵە شێرپەنجەییەکان لەم نیشتمانە دێتە دی

لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە شاری ئەهواز لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران چەندین کاری سه‌رنجڕاکێش و جوان بۆ منداڵانی تووش بووی شێرپەنجە ئەنجام دراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، لە شاری ئەهواز لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران شارەوانی و پۆلیسی ناخۆی ئەم شارە چەندین کاری  جوانیان بۆ منداڵانی تووش بوو بە شێرپەنجە ئەنجام داوە.

عەباس کوڕێکی ١٣ ساڵانە کە تووشی شێرپەنجە بووە و خەونی ئەوەی هەبووە کاتێک گەورە بوو ببێتە فەرماندەیەکی باڵای پۆلیسی ناوخۆ لە ئێران، هەر بەم هۆیەشەوە پۆلیسی شاری ئەهواز یەک ڕۆژی تەواوی بۆ بەدی هێنانی خەونی ئەم منداڵە تەرخان کرد و لەم یەک ڕۆژەدا ئەو وەک فەرماندەی گشتی پۆلیسی ناخۆی شاری ئەهواز ئەرکی فەرماندەیی بە جێهێناوە و تەنانەت بە سواری باڵەفڕ گەشتی ئاسمانی خۆیشی وەک فەرماندە ئەنجام داوە.

هەروەها بەشیری ١٢ ساڵانیش کە تووشی نەخۆشییەکی سەخت بووە و دەرمانی نییە، خۆزگەی خواستووە کە شارەکەیان بە پاکی و خاوێنی ببینێت و هەر بەم هۆیەوە شارەوانی شاری ئەهواز و سەرجەم دەسگه‌ڕه‌کانی ئەم شارە پێکەوە شاریان خاوێن کردە و دواتر لە ناوەندی شارەکەدا قاڵییەکی سووریان بۆ بەشیر ڕاخستووە تاکوو لە ڕۆژێک ژیان لە شارێکی پاک و بی گه‌رد چێژ ببات.

شایانی باسە کە ساڵانێکی زۆرە لە ئێران بۆ هاسۆزی لەگەڵ منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجەوە کاری جوان و بەنرخ دەکرێت و ساڵی رابردووش بۆ یەکەم جار لە ئێران مامۆستایەکی سەرەتایی شاری مەریوان بۆ ئەوەی هاوسۆزی لەگەڵ خوێندکارە شێرپەنجەییەکەی خۆی بکات، لەگەڵ کۆی منداڵانی وانەکە سەریان بە تێخ تاشی و ئەمە بووە هۆی دنگدانەوەیەکی گەورە لە ئێران و لەمەش بەدوا ناو بەناو کاری زۆر لەم شێوە بۆ منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە دەکرێت.

News ID 1794

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha