به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه بڵاویكرده‌وه، ڕۆژی ۲۹ی مانگی ڕابردوو هێزه چه‌کداره‌کانیان توانیویانه لهچالاكییهكدا له‌دوو ناوچه (هه‌زرۆی) له‌ئامه‌د، هۆردۆفێ، هه‌شت سه‌ربازی توركیا بكوژن.
هه‌په‌گه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه که هه‌ر له‌و چالاكیهیاندا توانیویانه ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی توركیا بهچهكو جبه‌خانه‌كه‌ی ناویه‌وه بته‌قێننه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌زیانه‌كانی په‌که‌که له‌و ڕۆژه‌دا هه‌په‌گه رایگه‌یاندووه: دوو هێزیان گیانی له‌ده‌ستداوه كه یه‌كێكیان پاش برینداربونی خۆی ته‌قاندوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته ده‌ست سوپای توركیا.
Your Comment