تورکیا تەنیا شکست خواردووی ڕۆژهەڵاتی ناڤینە

سەرۆکی پارتی گەلی کۆماریخوازی تورکیا لە لێدوانێکدا بە رەخنە لە سیاسەتی دەرەوەی تورکیا وتی: تەنیا دۆڕاوی سووریا، تورکیایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی جمهوریەت، کەماڵ قڵیچدار ئوغڵوو سەرۆکی پارتی گەلی کۆماریخوازی تورکیا ڕەخنەی لە سیاسەتی دەرەوەی تورکیا گرت.

ئەو وتی: سیاسەتی دەرەوەی تورکیا گەیشتووەتە بن بەست. گەورەترین زیان بەر خاوەن پیشەکان لە تورکیا دەکەوێت. حکومەتیش لە ناو زەلکاوی قەرزدا گیری کردووە.

وتیشی: سەرۆک کۆماری تورکیا بازرگانیی گواستووەتەوە بۆ بەهەشتەکانی ماڵیاتی. سەرەڕای ئەوانەش بە بێ شەرمانە جەخت لە سەر بەنەتەوەیی کردنەوە دەکات.

سەرۆکی پارتی کۆماری خوازی تورکیا لە درێژەدا بە جەخت لە سەر ئەو باسانە کە هاتوونەتە پێشەوە لە سەر نزیک بوونی پارتی کۆماری خوازی تورکیا بە عەبدوڵڵا گوڵ سەرۆک کۆماری پێشووەوە وتی: لە گەڵ عەبدوڵڵا گوڵ یەک ساڵ پیش دیدارم کرد. ئەگەر دۆخەکە لەبار بێت دیسانەوە دەیبینم. ئێمە لە گەڵ تەواوی ئەو کەسانە کە خزمەتیان کردووە دیدار و گفتوگۆ دەکەین.

جەختیشی کرد: سیاسەتە هەڵەکان لە سووریا لە باری ئابووریەوە زەرەر دەگەیێنێتە ئێمە. چینییەکان لە سووریاخەریکی دەست خستنی سوودێکی زۆرن. ئێران و ڕووسیاش خەریکی پەرەپێدان بە کاری خۆیانن لە سووریا. لە جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا تەنیا دۆڕاو، تورکیایە.

News Code 17690

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =