به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌رله‌شکه‌ر سه‌ید یه‌حیا ڕه‌حیم سه‌فه‌وی، ڕاوێژکاری سه‌ربازی ڕێبه‌ری باڵای ئێران وتی: داعش به پشتیوانی سیاسی و دارایی زایۆنییه‌کان، ئه‌مریکا و بڕێک وڵاتی عه‌ره‌بی دواکه‌وتوو له عێراق و سووریا سه‌ریهه‌ڵدا. ئه‌وان له ناڕه‌زایه‌تی سوننه‌کان سوودیان برد و ئه‌م دۆخه‌یان دروست کرد.
سه‌فه‌وی وتی: به‌رژوه‌ندی سه‌ره‌کی داعش‌یش بۆ ڕژیمی زایۆنی بوو، ئه‌وان هه‌موو هه‌وڵی خۆیان داوه تاکوو به‌ره‌ی خۆڕاگری داڕووخێنن. داعش زه‌بری زۆری له‌م وڵاتانه داوه. خودی ئه‌هلی سوننه ئێسته خراپترین باری ژیانی هه‌یه. که‌سێکی سوننه خۆی دانی پێدا ناوه که کوڕه لاوه‌که‌ی هاتووه‌ته لای و وتوویه‌تی که داعش جیهادی نیکاحی ڕاگه‌یاندووه و پێی وتووم دایکم ته‌ڵاق بده تاکوو ماره‌ی نیکاحی که‌م له جیهادییه‌ک. دواجار باوکه‌که ناچار بووه کوڕه‌که‌ی خۆی بکوژێت، دۆخێکی وه‌ها ناشیرین و جه‌نایه‌تکارانه‌یان به ناوی دینه‌وه دروست کرد.
ڕاوێژکاری ڕێبه‌ری باڵای ئێران وتی: هه‌موو ئه‌مانه‌ش له سوودی ئیسڕائیل بوو چون ته‌نیا کۆمه‌ڵگای ئیسلامی ناشرین و لاوازتر ده‌کرد. دواجار پیلانی داعش به هۆی خۆڕاگری ئێران و خه‌ڵکی ناوچه‌که شکستی پێهات. کاره‌کانی داعش بووه‌ته هۆی لاواز بوونی به‌ره‌ی خۆڕاگری و عێراق و سووریا پێویستیان به ئاوه‌دان بوونه‌وه‌یه، ئه‌مه‌ش خواستی سعوودییه‌کان، ئه‌مریکا و زایۆنییه‌کان بوو. له وڵاتانی بیانییه‌وه زیاتر له ۱۰۰ هه‌زار که‌س ته‌ڤڵی داعش بوون.
ڕاشیگه‌یاند: ئێسته ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت له باکووری سووریا هێزێکی ۳۰ هه‌زار که‌سی دروست بکات، ئه‌م ناوچه‌یه زیاتر کوردنشینه. ئه‌مریکا ئێسته له سووریا ۲ بۆ ۳ هه‌زار هێزی هه‌یه. ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت له‌م ناوچه‌یه ناکۆکییه‌کان بمێنێته‌وه تاکوو پاگه‌نده بکات که ئێران مه‌ترسی بۆ سه‌ر ناوچه‌که و به‌رژوه‌ندی خۆی له ناوچه‌که جێگیر بکات. ئێران و ڕووسیا و تورکیا و ده‌میشق دژی سه‌ره‌کی بوونی ئه‌مریکا له سووریا‌ن.
ئه‌م فه‌رمانده‌ی ئێرانییه زیادی کرد: ئێران به زیره‌کی خۆی توانی هه‌موو پیلانه‌کانی ئه‌مریکا له ناوچه‌که پووچه‌ڵ بکاته‌وه و له‌مه به‌دواش سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت. کێبه‌رکێ جیهانییه‌کان له‌م ناوچه‌یه ساڵانێکی زۆر ده‌خایه‌نێت و هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه ئێمه ده‌بێت هۆشیار بین. کێشهنی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا کاتین، تورکیا داوای به‌شی خۆی له سووریا له داهاتوو ده‌کات، تورکیا به‌رده‌وام که‌رتی ئابووری خۆیی پێمهبهسته، ته‌نانه‌ت ئێسته که په‌یونه‌دی له‌گه‌ڵ ڕووسیا خۆشه بنه‌مایی ئابووری هه‌یه، زیاترین که‌ل و په‌ل بۆ ڕووسیا هه‌نارده ده‌که‌ن و گه‌شتیاری ڕووسی سه‌ردانی تورکیا ده‌که‌ن.
سه‌فه‌وی له کۆتایدا وتی: ڕژیمی زایۆنی زۆر نیگه‌رانه که حزبوڵا له شه‌ڕی سووریا ببێته هێزێکی چالاکی مه‌یدانی و له سه‌ندنه‌وه‌ی به‌رزاییه‌کانی گوڵان زۆر مه‌ترسیان هه‌یه. ئه‌وان به‌رده‌وامن له گورز لێدان له سوپای سووریا. ئێمه ده‌بێت ئه‌وه بزانین که فه‌له‌ستین خاڵی سه‌ره‌کی یه‌کگرتوویی جیهانی ئیسلامه و ئه‌مریکا و ڕژیمی زایۆنی به‌ره‌و کۆتایی ده‌ڕۆن.
Your Comment