گەڕانەوەی ٩٥٠٠ ئاوارەی سووری بۆ دەڤەری دیمەشق

بە هاوکاری ناوەندی ئاشتی ڕووسیا و وەزارەتی ئاشتی نیشتمانی سووریا لانیکەم ٩٥٠٠ ئاوارەی سووری توانیویانە بگەڕێنەوە بۆ دەڤەری دیمەشق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، ڤیکتۆر بانکۆک وتەبێژی ناوەندی ئاشتی نێوان لایەنەکانی شەڕ لە سووریا ڕایگەیاند کە ناوەندی ئاشتی ڕووسیا توانیویە بەستێن بۆ گەڕانەوەی ٩٥٠٠ هەزار ئاوارەی سووری بەرەو شارۆچکەی بوەیزە لە دەڤەری دیمەشق دروست بکات.

عەلی حەیدەر وەزیری ئاشتی نیشتمانی ڕایگەیاند کە ئەو کارە بەس بەشێکی بچووک لە چالاکیی ناوەندی ئاشتی ڕووسی لە سووریایە و بڕیار بۆ گەڕانەوەی ئاوارە سوورییەکان کارێکی هاوبەش لە لایەن دەوڵەتی سووریا و ناوەندی ئاشتی  ڕووی بووە.

News Code 16328

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 3 =