به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه به بلاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک ئاماژه‌ی به هێرشی داگیرکاری تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین کرد و کاردانه‌وه‌ی خۆیی ڕاگه‌یاند.
هیتر نائۆرت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌مباره‌وه وتی: ئێمه ئاگاداری نیگه‌رانییه‌کانی تورکیا وه‌ک ئه‌ندامی ناتۆ هه‌ین، به‌ڵام واشنتۆن داوا ده‌کات تورکیا دان به‌خۆیدا بگرێت.
له درێژه‌دا هاتووه: ئه‌مریکا گرنگی به نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌کانی تورکیا ده‌دات؛ به‌ڵام له‌م وڵاته داوا ده‌کات تاکوو ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی خۆی له ڕووی کات و شوێنه‌کان به‌رته‌سک بکاته‌وه.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه که ماوه‌ی دوو ڕۆژه فڕۆکه‌ی ئێف ۱۶کانی تورکیا چه‌ندین ناوچه‌ی کانتۆنی عه‌فرینیان به خه‌ستی بۆردمان کرد و به‌م هۆیه‌وه 17 که‌س کوژراون و 30 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون. دوێنه‌ش بڕیار وابوو که به هێزه وشکانی به‌ره‌و ناو کانتۆنی عه‌فرین بڕۆن به‌ڵام به‌ره‌و ڕوونی خۆڕاگری سه‌ختی هێزه کوردییه‌کانی سووریا بوونه‌وه و به پێی ئاماری هێزه کوردییه‌کان دوێنێ 5 تانکی تورکیا خاپوور کراوه و هێزه‌کانی سه‌ر به‌م وڵاته ناچار به پاشه کشێ بوون.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا نیگه‌رانی خۆیی له له‌م هێرشه داگیرکارییه ده‌ربڕییوه و ئه‌مریکاش داوای کردووه که به‌ر به ئاڵۆز بوونی بارودۆخی باکووری سووریا بگیردرێت.
شایانی باسه که وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا به توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرینی کردووه و هێرشه‌که‌ی ئه‌نقه‌ره‌ی به پێشێل کردنی سه‌روه‌ری خاکی سووریا ناو برد.
بۆچوونی ئێوە