به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مایک پێنس، جێگری سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه له ئه‌ردۆن و له کۆبوونه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا له یه‌کێک له بنکه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌م وڵاته له نزیک سووریا دیسان پاگه‌نده بێ بنه‌ماکانی خۆی سه‌باره‌ت به ئێران دووباره کرده‌وه.
ئه‌و هه‌روه‌ها پاگه‌نده‌ی کرد: ئێران هیواداره که دوای ده‌ست گرتن به سه‌ر ڕۆژه‌هه‌ڵاتی ناڤین ببێته هێزی یه‌که‌می ناوچه‌که. تاران هیوای ئه‌وه‌ی هه‌یه که بتوانێت هه‌ڕه‌شه له هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌مریکا له ناوچه‌که بکات.
پێنس هه‌روه‌ها زیادی کرد: سه‌رۆک کۆماری ترامپ ئێرانی خستووه‌ته خشته‌ی خۆیه‌وه. ئه‌مریکا چی دیکه هه‌وڵی ئێران بۆ ده‌ست گرتن به سه‌ر ناوچه‌که قبوڵ ناکات. هه‌ر وه‌ک چۆن ترامپ ڕایگه‌یاند ئه‌مریکا هه‌رگیز ئه‌م شته قبوڵ ناکات که ئێران به‌رده‌وام بێت له په‌ره‌دان به چه‌کی ناڤۆکی خۆی و ئێمه ئه‌م بابه‌ته به هاوپه‌یمانه‌کانمان له جیهان مژده ده‌ده‌ین.
جێگری سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا پاگه‌نده‌ی کرد: ئێران هیواداره که هه‌ژموونی خۆی به سه‌ر وێرانه‌کانی دوای داعشدا بسه‌پێنێت و ببێته هێزی ناوچه‌یی. ئه‌منیه‌تی ئه‌مریکا په‌یوه‌ندی به سه‌قامگیری و ئه‌منیه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین هه‌یه؛ هه‌ر بۆیه ئه‌مریکا درێژه ده‌دات به ئاماده بوونی سه‌ربازی خۆی له ناوچه‌که.
Your Comment