به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، ئیره‌ج مه‌سجدی له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند که له ڕۆژانی داهاتوودا ئێسحاق جه‌هانگیری جێگری یه‌که‌می حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران سه‌ردانی عێراق ده‌کات.
ڕاشیگه‌یاند که پاگه‌نده‌ی عه‌ره‌بستان و ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که عێراق بووه‌ته حه‌ساری چۆڵی ئێران، راست نییه و عێراق وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆیه و په‌یوه‌ندی ئیران و عێرقیش به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شه.
مه‌سجدی وتی: هه‌وڵ ده‌ده‌ین دانوستانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ تێپه‌ڕاندنی کێشه و قه‌یرانه‌کانی ئه‌و وڵاته ئه‌نجام بدرێت و له‌مباره‌وه گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان و به‌غداش کردووه و به هۆی ئه‌م گفتوگۆیانه‌وه ڕێککه‌وتنی سه‌ره‌تایش کراوه.
وتیشی: تا نزیکی نه‌وروۆز هاتوچووی نێوان به‌رپرسانی باڵای ئێران و عێراق زۆر ده‌بینین و پلانرێژی کراون.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند که له‌م مانگه‌دا ئێحساق جه‌هانگیری جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماری ئێران و وه‌فدێکی هاورێی سه‌ردانی عێراق ده‌که‌ن.
Your Comment