به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له مه‌یادین، وته‌بێژی یه‌په‌گه له شاری عه‌فرین ڕایگه‌یاند: به هۆی هێرشی داگیرکاری تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ۱۰ که‌س کوژراون و ۷ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
دوێنێ سوپای تورکیا هێرشی ئاسمانی کرده سه‌ر عه‌فرین و بینالی یه‌ڵدریم ڕایگه‌یاند که هه‌موو ئامانجه‌کانی تورکیا له عه‌فرین پێکراون.
سوپای تورکیا هێرشی داگیر کردنی کانتۆنی عه‌فرینی ده‌ست پێکردووه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا به توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرینی کردووه و هێرشه‌که‌ی ئه‌نقه‌ره‌ی به پێشێل کردنی سه‌روه‌ری خاکی سووریا ناو بردووه.
بڕیار وایه ئه‌مڕۆ سوپای تورکیا و هێزه‌کانی سه‌ر به‌م وڵاته له چه‌ند قۆڵه‌وه هێرشی هێزی وشکانی بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین ده‌ست پێ بکه‌ن.
Your Comment