بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ناوەندی ڕاگەیاندنی نۆجەبا، فەرماندەی سوپای بەدری عێراق لە لێدوانێکدا سەبارەت بە پلانی دژبەرانەی ئەمریکا بۆ گەمارۆدان و بایکۆتی ڕەوتی خۆڕاگریی نۆجەبا، وتی: هۆی ئەو پلانە سەدانسەد بۆ یەوە دەگەڕێتەوە کە برایانی ئێمە لە نۆجەبادا ئامادەیی و بڕیاری خۆیان بۆ بەشداری لە ڕەوتی ئازادکردنەوەوی جەولاندا دەربڕیوە و ئەوە بە مانای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە دژی ڕژیمی زایۆنییە.
هادی عامری وتیشی: چاوەروانییەکی دیکەی جگە لەوە لە دوژمن ناکرێت و ئەوەی کە ئەوان نۆجەبایان پێ گرووپێکی تیرۆریستییە نە تەنیا جێی نیگەرانی نییە، بەڵکوو میدالیای فەخرە بۆ ئێمە و ڕەزمەندەکانی خۆڕاگریی ئیسلامی.
ناوبراو لە کۆتاییشدا جەختی لە هاوڕیزیی لە گەڵ نۆجەبا کردەوە و ڕایگەیاند: تەنانەت ئەگەر هەموو جیهان دژی ئێمە بن، بە پرێنسیپ و بایەخەکانمان پابەند دەمێنینەوە و بێدەنگ دانانیشین.
Your Comment