بانون: عەرەبەکان لە ڕادەبەدەرلە ئێران دەترسن

بەشێک لە کتێبی "ئاگر و تووڕەیی" بە لێدوانەکانی ستراتژیستەکانی پێشووی کۆشکی سپی سەبارەت بە رۆژهەڵاتی ناڤین و ترسی عەرەبەکان بە تایبەت عەرەبستانی سعوودی لە ئێران تەرخان دراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نیۆزویک لە ڕاپۆرتێکدا ڕوانیویەتییە بەشێک لە کتێبی "ئاگر و تووڕەیی" و ڕوانگەکانی ستیڤ بانون سەبارەت بە رۆژهەڵاتی ناڤین. بانۆن دەڵێت: ئەگەر بە سەر ڕووسیادا زاڵ بین، دەتوانین دۆخی رۆژهەڵاتی ناڤین بگۆڕین. سعوودییەکان لە هەڵدێرێک نزیک بوونەرەوە و میسریش دۆخێکی هاوشێوەی هەیە و تێکرایان لە ڕادەبەدەر لە ئێران دەترسن. دۆخی یەمەن، سینا و لیبیا زۆت خراپە و هەر بۆیە هەڵوێستی ڕووسیا لەو وڵاتانەدا زۆر گرینگە.

نیۆزویک بە دانانی مانشێتی "بانۆن دەیەویست وڵاتی فەلەستین لە ناو ببات و بیکاتە بەشێک لە ئۆردۆن و میسر" لە سەر ڕاپۆرتەکەی، ڕوونی دەکاتەوە: رێگە بدەن با ئۆردۆن ببێتە کەرانە رۆژئاوایی؛ با میسر غەزە بگرێت؛ با ئەوان بەو کارەوە سەرقاڵ بن یان خۆیان لەو رێگەدا نغرۆ بکەن.

ستراتژیستی پێشووی ترامپ لە بەشێکی دیکەی ئەو کتێبە ۲۳۷ لاپەڕەیەدا سەبارەت بە هەڵوێستی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەمبەر بە پرسی فەلەستین و بە تایبەت گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ شاری قودس، دەشڵێت: هەر لە رۆژی یەکەمی سەرۆک کۆماریی ترامپ، ئێمە بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا نۆ ئۆرشەلیم (بەیتولموقەدەس) هەوڵمان داوە. نەتانیاهۆش تەواو لە گەڵ ئەو بڕیارەدا کۆکە و شلدۆن ئەدلسۆن (ملیاردێری ئەمریکیی لایەنگری ئیسرائیل)یش لە گەڵ ئەو بڕیاردەدا هاوڕایە.

News Code 15935

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =