به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ به‌یانی له دووهه‌مین کۆنفڕانسی ئه‌منیه‌ت له تاران وتی: ئه‌م کۆنفڕانسه له کاتێکدا ئه‌نجام ده‌بێت که ناوچه‌ی ڕۆژئاوای ئاسیا ئاڵۆزترین دۆخی هه‌یه. ڕه‌وتی توندڕه‌و و ده‌مارگرژی ناوچه‌که و داعش که خوێنڕێژترین نوێنه‌ری بوو له‌ناو چووه و شکستی هێناوه.
زه‌ریف زیادی کرد: خه‌ڵک و ده‌وڵه‌تی سووریا و عێراق له ۶ ساڵی ڕابردوو به گیانفیدایی خۆیان له به‌رانبه‌ر داعش وه‌ستان و به ده‌سته‌که‌وتی زۆر گه‌یشتن و ئێمه‌ش خۆشحاڵین که له‌م ده‌ستکه‌وتانه‌دا له ته‌نیشت خه‌ڵکی سووریا وه‌ستاین. ئێسته له‌م دۆخه ئێمه‌ی وڵاتانی ناوچه‌که له‌گه‌ڵ ۳ ئاسته‌نگ ڕووبه‌ڕووین که بریتین له تێگه‌یشتنی ڕاستییه‌کانی ناوچه‌که، گه‌یشتن به خاڵێکی هاوبه‌ش و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی کێشه‌کان.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: ئه‌گه‌ر چی داعش له عێراق و سووریا شکستی سه‌ربازی هێناوه به‌ڵام ئه‌وان هێشتا له ئاسیای میانه و ئه‌فغانستان پێگه‌یان هه‌یه و کاریگه‌ری ناوچه‌یی و جیهانیان ده‌بێت، که‌واته دژایه‌تی کردنی داعش به‌رده‌وام ده‌بێت یه‌که‌مایه‌تی بێت. زیندوو کردنه‌وه‌ی هه‌ستی ده‌وڵه‌ت-میله‌ت له وڵاتانی ناوچه‌که که له لایه‌ن گرووپه تیرۆریستییه‌کانه‌وه شێواوه. درێژه‌دان به‌م دۆخه بێ گومان ده‌بێته هۆی هه‌ڵاتن له دوور که‌وتنه‌وه له ناوه‌ند و ناسه‌قامگیری زیاتر دروست ده‌کات. ده‌ست گرتن به یه‌کپارچه‌یی نه‌ته‌وه‌یی و خاکی وڵاتانی ناوچه‌که، چالاکی ئێتنیکی و هۆزه‌کان له عێراق و سووریا به خواستی جیابوونه‌وه مه‌ترسییه بۆ سه‌ر جیهان و ناوچه‌که و ده‌بێت ڕێکاریان بۆ بدۆزرێته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران زیادی کرد: ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی عێراق و سووریا ده‌بێت یه‌که‌مایه‌تی وڵاتانی ناوچه‌که و جیهان بێت. درێژه‌دان به شه‌ڕ له دژی خه‌ڵکی بێ تاوانی یه‌مه‌ن له دوای ۳۳ مانگ شه‌ڕ ته‌نیا کێشه‌کان قووڵتر ده‌کاته‌وه و ده‌بێت هه‌رچی زووتره ڕابگیردرێت. ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مریکا له کار و باری ناوچه‌که یه‌کێکه له کێشه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه و دۆخه‌که‌ی ئاڵۆزتر کردووه.
ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد که ناساندنی شاری قودس وه‌ک پایته‌ختی ڕژیمی زایۆنی له لایه‌ن ئه‌مریکاوه، ڕاگه‌یاندنی دوژمنکاری ئاشکرا له دژی موسوڵمانان و وڵاتانی ئیسلامییه.
زه‌ریف هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا: ئێران له دوای ئه‌وه‌یه که وڵاتانی ناوچه‌که پێکه‌وه ناوچه‌یه‌کی به‌هێز له ئاستی جیهانیدا دروست بکه‌ن و ئه‌مه‌ش پێویستی به لێکتێگه‌یشتنه. ده‌بێت له پێناو ئه‌م کاره کێبه‌رکێی پڕچه‌ک کردنی وڵاتانی ناوچه‌که ڕابگیردرێت. ده‌بێت تۆڕێکی ئه‌منیه‌تی هاوبه‌ش له نێوان وڵاتانی ناوچه‌که دروست ببێت تاکوو هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌که یارمه‌تی یه‌کتر بده‌ن.
ئه‌و له کۆتایدا جه‌ختی کرد: بۆ گه‌یشتن به وه‌ها ڕێکارێک ئێمه ده‌بێت به یه‌کتر بڕوا بکه‌ین و له کێشه و ناکۆکییه‌کان بنبڕ بکه‌ین و بۆ گه‌یشتن به‌م مه‌به‌سته‌ش کۆبوونه‌وه و دانوستان و گفتوگۆ کردن ته‌نیا ڕێگه چاره‌یه. ئێمه جه‌خت ده‌که‌ین له ته‌وه‌ری بنه‌ڕه‌تی دانوستان و لێکتێگه‌یشتن له جیهان به پێی عه‌قڵانیه‌ت و لۆژیک که هیوادارین هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌که ڕچاوی بکه‌ن.
Your Comment