یارمەتییەکانی ئێران بووە هۆی لەناو چوونی داعش لە ناوچەکە

سەرۆک کۆمار بە جەخت لە سەر ئەوەی کە یارمەتییەکانی ئێران بووەتە هۆی لەناو چوونی تیرۆریزمی تەکفیری داعش لە ناوچەکە، وتی: هەرگیز دوو دڵ نابین لە هەوڵەکانمان بۆ بەرگری لە وڵاتمان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری، حەسەن ڕۆحانی شەوی سێشەممە لە وتووێژی تەلەفۆنی لە گەڵ ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا،وێڕای پیرۆزبایی ساڵی نوێی زایینی لە دۆڵەت و نەتەوەی فەڕەنسا، هیوای خواست تا لە ساڵ نوێ قووڵتر و پتەوتر بوونی هاوکاری دۆستانە و هەمە لایەنەی ئێران و فەڕەنسا ببینین.

 ڕۆحانی بە وتنی ئەوەی کە سیاسەتی بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر پەرەپێدان بە ئاشتی و ئاسوودەیی و پاوەجێیی ناوچەکەیە وتی: بوونی ئێمە لە عێراق و سووریا لە سەر داوەتی فەرمی دەوڵەتی ئەو وڵاتانە بووە ئەمڕۆ بۆ هەمووان ڕوونە کە هەوڵەکان و یارمەتییەکانی ئێران بووەتە هۆی لەناو چوونی داعش لە ناوچە.

ڕۆحانی بە ئاامژە بە ئەوەی کە لە سەر ئەو باوەڕەین کە چارەنووسی هەر وڵاتێک تەنیا بە ئیرادە و خواستی خەڵکەکەی دیاری دەکرێت، زیادی کرد: هەمووان دەبێ بۆ بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی ئازاد لە عێراق هەوڵ بدەین.

ڕۆحانی هەروەها داوای کۆتایی هاتنی شەڕ و گەمارۆی سووریا و یەمەن و ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانەی بۆ خەڵکی ئەو دوو وڵاتە کرد.

ڕۆحانی وتیشی: کۆماری ئسیلامی ئێران پایبەند بووە بە بەرجام و لە گەڵ ئاژانس هاوکاری بووە و تا کاتێک کە هەست بکەین کە بەرجام لە بەرژەوەندیمان دایە پێبەندی دەبین.

ئیمانویل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنساش لە ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا بە ئەماژە بە ئەوەی کە فەڕەنسا پێبەندی بەرجام بووە و بە قازانجی ئاشتی و سەقامگیری نێودەوڵەتیی دەزانێت، لە سەر پێویست بوونی وتووێژ و دانوستانەکان بۆ ئارامش لە ناوچەکە و کۆتایی هێنان بە نائارمییەکان لە یەمەن، سووریا و عێراق جەختی کرد.

مەکرۆن بە ئاماژە بە ئەوەی کە بە هیچ شێوەیەک دەوری سوپای قودس لە لەناو چوونی داعش نکۆڵی ناکەین، لە سەر درێژەدان بە دانوستانەکان بۆ دەست خستنی نەخشە رێگەی سەقامگری ناوچەکە و یارمەتی بە چارەسەری قەیرانی مرۆڤی لە یەمەن جەختی کرد.

News Code 15759

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =