بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، شێخ عەزام خەتیب سەرۆکی ئیدارەی ئەوقافی ئیسلامی قودس ڕایگەیاند کە لە ماوەی ساڵی ٢٠١٧ سەربازانی زایۆنی و شارۆچکەنشینەکانی ئەو ڕژیمە چەندین جار هێرش و بێڕێزیان کردۆتە سەر مزگەوتی ئەقسا.
ڕاشیگەیاند کە لە ساڵی ٢٠١٧ نزیکەی ٢٦ هەزار سەربازی زایۆنی و شارۆچکەنشینی جوو دەستدرێژیان کردۆتە سەر مزگەوتی ئەقسا.
بە پێی سەرچاوەگەلی فەلەستینی لە ماوەی ساڵی ٢٠١٧ زیاتر لە ٦ هەزار هاووڵاتی فەلەستینی لە لایەن سەربازانی زایۆنی لە سەرتاسەری ناوچە داگیرکراوەکان دەستگیر کراون.
هەروەها لە ساڵی ڕابردووی زایینی لە درێژەی پێکدادانەکانی فەلەستینیان لە گەڵ داگیرکارانی زایۆنی، سەرجەم ٩٨ کەس (٣٧ کەس لە کەرانەی رۆژئاوایی، ٩ کەس لە هێڵی غەزە، ٦ کەس لە ناوچە داگیرکراوەکانی ١٩٤٨ و ٢ شەهیدی ئۆردۆنیش) شەهید بوون و دەیان هەزار کەسیش برین دار بوونە.
شایانی باسە، دەستدرێژیی زایۆنییەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا بە ئامانجی گۆڕنی شوناسی عەرەبی – ئیسلامی ئەنجام دراوە.
Your Comment