بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا سەید محەمەد حسێنی شاهروودی ئەمڕۆ شەممە لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی حیماسەی ٩ی بەفرانبار کە لە یاریگای ئازادی سنە و بە ئامادەبوونی هەمەلایەنەی خەڵکو بەرپرسان بەڕێوەچوو، وتی: رێبەری باڵای شۆڕش بە تەگیبر و رێبەرایەتی و بەڕێوەبەرایەتیی بەرز و لێهاتوویان فیتنە و کوێر و ئاڵۆزی ساڵی ٨٨یان لە گەلی ئێران دوور خستەوە.
ڕاشیگەیاند: خەڵکی هوشیاری ئێمە کاتێک کە پێویست بوو، بەشدار بوون و فیتنە و پیلانگێڕانیان خستە زبڵدانی مێژووەوە و پاش تێپەڕینی هەشت ساڵ چینە جۆراوجۆرەکان لە ڕێوڕەسمی حیماسەی ٩ی بەفرانباردا بەشداری دەکەن.
ئایەتوڵڵا شاهروودی وێرای داکۆکی لەوەی دەبێ بەردەوام ٩ی بەفرانبار لە لایەن خەڵکەوە بە بەرزی بنرخێندرێت، جەختی کرد: ئێمە بەردەوام ئەم رۆژە بەرز ڕادەگرین و ناهێڵین لە بیر بچێتەوە، چونکا لە رۆژی ٩ی بەفرانباردا شۆڕشێکی گەورەی دیکە لە ئێراندا ڕووی دا.
Your Comment