٩ی بەفرانبار رۆژی بەرزبوونەوەی دەسەڵاتی خودایی هەمبەر بە فیتنە بوو

ئەنجومەنی هاوئاهەنگیی بانگەشەی ئیسلامی بە بۆنەی حیماسەی ٩ی بەفرانبار بڕیارنامەیەکی بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنجومەنی هاوئاهەنگیی بانگەشەی ئیسلامی "بڕیارنامەیی کۆبوونەوەی هەمەلایەنەی بەرزڕاگرتنی حیماسەی یەوموڵڵای هەرمانی ٩ی بەفرانباری ساڵی ۱۳۹۶"ی بڵاو کردەوە.

لەو بڕیارنامەیەدا وێرای بەرزنرخاندنی رۆژی ٩ی بەفرانبار وەک رۆژێکی مێژوویی بۆ بەزاندنی فیتنەی ئەمریکایی – زایۆنی و خوڵقانی حیماسەی مەزن و چارەنووسسازی خەڵکی، جەخت لە لایەکانی خوارەوە کرایەوە:

۱ـ سپاس بۆ خودا کە بوونی ئایەتوڵڵا خامنەیی وەک جێگری ئیمام زەمان (عج) نیعمەتێکی بێ هاوتای خوداییە بۆ گەلی ئێران و جیهانی ئیسلام و تەواو مرۆڤایەتی و پێڕەوکردنی فەرمانەکانی لە سەر شانی هەمووان واجبە.

٢- وێرای بانگهێشتی هەمووان بۆ دڵ‌کراوەیی و داکۆکی لە پاراستنی یەکگرتوویی و یەکپارچەیی تێکرای گەلی بە ئیمان و کاتناسی ئێرانی ئیسلامی و ئامادەیی تەواو بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندی فیتنەی نوێی ئیستکبار – زایۆنیستی لە دژی نیزامی پیرۆزی ئیسلامی، هەمبەر بە هەر جۆرە ئاشتەوایی، کەمتەرخەمیی خوازراو و نەخوازراو لە گەڵ دوژمنانی دێرینی ئۆمەی ویلایی ئێران و بیانوودانە دەست دژە شۆڕشان هۆشداری جیدی و یەکلاکەرەوە دەدەین و داکۆکی لە هوشیاریی زیاتری بەرپرسانی وڵات هەمبەر بە فیتنەی نوێی دوژمنان دەکەینەوە.

٣- وێرای داکۆکی لە هەوڵی شلگێرانەی بەرپرسان بۆ چارەسەریی کێشەی ئابووری و بژێوی خەڵکی و پێشگری لە هەڵاوسانی زیاتر بکەن، پێویستە هەر جۆرە فیتنە و پیلانێک بە بیانووی فریودەرانە کە خواستی دژە شۆڕشان و ڕێکخراوە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا، بەریتانیا و ڕژیمی زایۆنییە، بە توندی ئیدانە دەکەین و بە پشتیوانی لە گشتییەتی نیزام، بە شێوەی وردبینانە جموجۆڵی گومان لێکراوی دوژمنانی گەلمان خستۆتە ژێر چاوەدێری و ئامادەبوونی ئاگادارانەی خۆمان پێشتر لە بەستێنی گیانبەخت کردن بۆ ئارمانەکانی ئیمامی کۆچکردوومان و پاراستنی میراتی مەزنی ڕادەگەیێنین.

٤- بێ شک پیلانی ئەمریکایی – زایۆنی ساڵی ١٣٨٨ کوودەتایەکی نێودەوڵەتی بۆ ڕووخاندنی نیزامی کۆماری ئیسلامی بوو و کە هەر لە ساڵانی پێشووەوە و بە مەبەستی بەهرە وەرگرتن لە فەزای پڕهەنگامەی هەڵبژاردنەکان و سازدانی فەزایەکی تارمایی ڕەنگی ئەهریمەنی هەوڵی بۆ درابوو. بەڵام لەو پەیوەندییەدا تاوانی نەبەخشراوە، جەنایەت و خەیانەتی سەرکردە ناوخۆییەکانی فیتنە لە هاوڕێتیی دوژمن و زیانی قەرەبوونەکەروەیان بە وڵات و نیزامی ئیسلامی گەیاند، هەر بۆیو دادگەیی کردن و سزادانی یاسایی ئەو کەسانە مافی ڕەوا و یەکێک لە ئاسایی ترین ئەرکەکانی دەزگای قەزایە و ئەو هەنگاوانەی کە بە بیانووی یاسایی و بۆ لابردنی حەسەر و نکۆڵی ناواقیع‌بینانەی فیتنەی ئیستکباری و تاوانی سەرکردە ناوخۆییەکانی بە توندی ئیدانە دەکەین.

۵ـ داوا لە تەواو کارگێڕانی حکوومەت لە هەر سێ دەزگاکان دەکەین کە لە پێناو پاراستنی یەکگرتوویی و بۆ سەرفەرزای و پێشکەوتنی زیاتری نیزامی پیرۆزی ئیسلامی و بەرزکردنەوەی توانستی بەرەنگاربوونەوەی گەمارۆ ستەمگەرانە و پیلانە نوێیەکانی ئەمریکا، جێبەجێ کردنی ئابووریی خۆڕاگرانە تەواو هەوڵی خۆیان بخەنە گەڕ.

News Code 15652

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =