به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، جیمز ماتیس ڕایگه‌یاند: به‌و پێیه‌ی که شه‌ڕی تیرۆریسته‌کانی داعش به‌ره‌و کۆتایی ده‌ڕوات ئه‌مریکا پێبه‌نده به ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی سووریا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ژماره‌ی بریکاره‌کان و سیاسییه‌کانی خۆی له سووریا به‌رز ده‌کاته‌وه.
ئه‌م لێدوانه‌ی ماتیس به ئه‌گه‌ری زۆر ببێته هۆی تووڕه‌یی به‌شار ئه‌سه‌د چون ئه‌و پێشتریش ڕایگه‌یاندبوو که ئه‌مریکا به نایاسایی ده‌ستێوه‌ردانی له سووریادا کردووه. جێگه‌ی ئاماژه‌ی که ئێسته له نزیک ۲ هه‌زار هێزی ئه‌مریکایی له سووریا به بیانۆی شه‌ڕی دژ به داعش بوونیان هه‌یه.
ماتیس پاگه‌نده‌ی کرد: ئه‌مریکا سه‌رقاڵی ئه‌وه‌یه که ڕه‌هه‌ندی گرتنی خاک بۆ سه‌قامگیری ناوچه ئازاد کراوه‌کان بگۆڕێت، هه‌ر به‌م بۆنه‌وه سیاسی زیاتر ڕه‌وانه‌ی سووریا ده‌کرێت. هه‌روه‌ها هێزه‌کانی ئه‌مریکا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به هاتنه‌وه‌ی داعشی ۲ بگرن له سووریا ده‌مێننه‌وه.
ئه‌مه یه‌که‌م جاره که وزیری به‌رگری ئه‌مریکا له به‌رز کردنه‌وه‌ی سیاسییه‌کانی ئه‌مریکا له‌و به‌شه‌کانی سووریا قسه ده‌کات که له ده‌ستی داعشییه‌کان ئازاد کراوه. بریاکرهکان و سیاسییه‌کانی ئه‌مریکا بڕیار وایه ڕاهێنان به هێزه ناوچه‌ییه‌کان بکه‌ن تاکوو له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا هه‌موو ناوچه‌کان له مینه‌کان خاوێن بکه‌نه‌وه،
ماتیس زیادی کرد: ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆخی ئاساییه که پێویستی به پشتیوانی یه‌کجار زۆر هه‌یه.
شایانی باسه که کاتی ناردنی هێزی سیاسی ئه‌مریکایی زیاتر بۆ سووریا دیاری نه‌کراوه و ئه‌مریکا دوای سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه‌کان له سووریا په‌یوه‌ندی سیاسی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته پچڕاندووه.
Your Comment