بهڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، پاولۆ جێنتیلۆنی، سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا لهو نامهیهدا رایگەیاند، "پێكەوە لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هیوادارین بەپەلە دیالۆگی نێوان بەغدا و هەولێر دەستپێبكاتەوە بۆ چارەسەركردنی تەواوی كێشەكان لە چوارچێوەی عێراقێكی یەكگرتوو، فیدڕاڵ و دیموكراتدا و لەسەر بنەمای دەستووری عێراقی ۲۰۰۵".
بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێم، پاولۆ جێنتیلۆنی وتوویهتی: " هەموو لایەنە سیاسییەكان هان دەدەین دیالۆگ بكەن و لەنێو خۆیاندا هاوكار بن".
سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا نوسیویەتی، "ئیتاڵیا بە بایەخەوە لە دۆخی نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان دەڕوانێت".
ئەوەشی وتووە، "بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر وەك خاڵی هاوبەشمان دەمێنێتەوە و زۆر ڕازین بەو هەنگاوانەی لە ڕووی سەربازییەوە نراون بۆ ڕزگاركردنی دوایین ئەو شارەی لەلایەن داعشەوە داگیركرابوو".
سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا ڕاشیگهیاندووه: "سەقامگیریی ناوچە ئازادكراوەكان فاكتەرێكی بنەڕەتییە بۆ گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەكان و پێشگیری لە گەڕانەوەی هەڕەشەی تیرۆر، ئیتاڵیا كە ڕاهێنان بە هێزە چەكدارەكان و پۆلیسی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات، لەڕیزی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەمێنتەوە
Your Comment