به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عه‌لی ڕه‌بیعی له ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی مه‌هاباد وتی: من ئێسته خۆم به بیانییه‌ک له مه‌هاباد نازانم، من خۆم به مناڵی ئه‌م شاره ده‌زانم. شاری مه‌هاباد کانگای که‌سایه‌تی وه‌ک مامۆستا هێمن و هه‌ژار و محه‌مه‌د قازییه. هه‌روه‌ها شوێنی که‌سانی سه‌ربه‌رزی وه‌ک قازی محه‌مه‌ده که له به‌رانبه‌ر سته‌مکاری ڕژیمی پاڵه‌وی وه‌ستایه‌وه و ئه‌م ڕژیمه‌ش کردییه ئامانج.
وتیشی: ئه‌م که‌سایه‌تییانه نابێت داگیر بکرێن چون ئه‌مانه که‌سایه‌تی نیشتمانین و له‌گه‌ڵ سته‌می شاهه‌نشاهی شه‌ڕیان کرد، مه‌هاباد زیاتر له ۷۰۰ شه‌هیدی بۆ شۆڕشی ئیسلامی داوه و ئه‌مڕۆ وه‌ک نهمانهیهک ده‌ناسرێت.
ئاماژه‌شی دا: گرنگ ترین جێگری وه‌زاره‌تی کار و ته‌عاون و خۆشگۆزه‌رانی کۆمه‌ڵایه‌تیم به هاوڵاتییه‌کی سوننه داوه و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رهه‌نگی منیش خاتوونێکی سنه‌ییه. ئێران هین هه‌موومانه و کورده‌کانیش به‌ڕاستی حه‌قیان به گه‌رده‌نی ئێمه‌وه هه‌یه. ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه له دوو قۆناخ‌دا دروست ده‌کرێت.
وه‌زیری کار جه‌ختی کرد: ده‌وڵه‌ت ئامانجی ئه‌وه‌ی هه‌یه که نابه‌رانبه‌ری له شاره هه‌ژاره‌کان له ناو ببات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌ستکاری بودجه‌ی کردووه و ڕێژه‌ی بودجه‌ی شاره هه‌ژاره‌کانی به‌رز کردووه‌ته‌وه و هه‌موو ئه‌مانه‌ش له کاتێکدا ده‌کرێت که فشاری بودجه‌مان له سه‌ره.
ڕاشیگه‌یاند: مه‌هاباد ناوچه‌یه‌که که له ڕووی کشت و کاڵی و سنووره‌وه ده‌توانێت سه‌رمایه‌دانه‌ری باشی تێدا بکرێت و داهاتی زۆر باشیشی هه‌م بۆ خه‌ڵکی ناوچه‌که و هه‌م بۆ ئێران هه‌بێت. ئێمه هیوادارین به‌م پلانانه‌ی دامان ڕشتووه وڵامی ئه‌و ده‌نگه‌ی خه‌ڵک بده‌ینه‌وه که به ده‌وڵه‌تی ڕۆحانی دایانه.
Your Comment