به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕاشا توده‌ی، سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپای ڕووسیا ڕایگه‌یاند که ئه‌مریکا له بنکه‌ی سه‌ربازی ته‌نه‌ف له باشووری سووریا ڕاهێنان به تیرۆریسته‌کان ده‌کات.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپای ڕووسیا زیادی کرد که زۆربه‌ی تیرۆریسته‌کانی داعش دوای شکست له سووریا و عێراق بۆ لیبی ده‌گوازرێنه‌وه.
ئه‌و جه‌ختی کرد که ئه‌رکی سه‌ره‌کی ئێمه له ساڵی ۲۰۱۸ له‌ناو بردنی تیرۆرسیته‌کانی به‌ره‌ی ئه‌لنوسره له سووریا ده‌بێت.
سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپای ڕووسیا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که له‌م چه‌ند ساڵه‌دا ۶۰ بۆ ۷۰ هه‌زار داعشی له سووریا کوژراون.
Your Comment