بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، دیمیتری پسکۆف وتەبێژی کرملین لە وتووێژی تەلەفۆنی لە گەڵ هەواڵنێران وتی: ڕووسیا ئامادەیە تا لە ئەگەری داوای ئەمریکا و کۆریای باکوور، وەکوو ناوبژیوانی نێوان دوو لایەنەکە بچێتە مەیدانەوە و بەستێن بۆ وتووێژ خۆش بکات.
پسکۆف لە درێژەدا وتی: ڕووسیا ئامادەیە ڕێگای چارەسەری نێوان ئەمریکا و کۆریای باکوور هەموار بکات.
قسەکانی پسکۆف لە حاڵێکدا دێنە ئاراوە کە ڕۆژی ڕابردوو سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، داوای وتووێژی ئەمریکا و کۆریای باکووری بۆ چارەسەری قەیرانی کۆریای باکوور کردبوو.
لە هەمان پێوەندیدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆش ڕاپۆرتێک بڵاو کرابووەوە کە بە پێی ئەوە کۆریای باشوور لە ئەگەری دانوستانی کۆریای باکوور لە ساڵی ٢٠١٨ ی زایینی بۆ چارەسەری ئاڵۆزییەکانی خۆی لە گەڵ وڵاتانی تر هەواڵی دابوو.
Your Comment