به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له فورات نیوز، هۆشیار عه‌بدوڵا، نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی کرد تاکوو بۆ به‌ر گرتن به ده‌مارگژییه‌کان له سلیمانی کارێک بکه‌ن.
ئه‌و زیادی کرد: کوژرانی ۲ که‌س و بریندار بوونی زیاتر له ۸۰ که‌س و ده‌ستگیر کردنی به سه‌دان شارۆمه‌ند له سلێمانی و شاره‌کانی ده‌ورووبه‌ری ده‌بێته هۆی سه‌رکوت کردن و به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ئازادییه‌کانی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان.
هۆشیار عه‌بدوڵا هه‌روه‌ها وتی: ئێسته له کاناڵی ئێن ئاڕ تی بێ هیچ هۆکارێک داخراوه و شاسوار عه‌بدول واحد ده‌ستگیر کراوه و که‌س ئاگاداری چاره‌نووسی ئه‌م شارۆمه‌نده‌ی هه‌رێم نییه.
ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد که نوێنه‌رێکی پارلمانی کوردستانیش به ناوی ڕابون مه‌عروف ده‌ستگیر کراوه و ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌کان بۆ ڕوون کردنه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه به‌ره‌نگاری به‌رپرسانی هه‌رێم ببنه‌وه. به‌داخه‌وه حکومه‌تی به‌غداش له پێناو سه‌رکوت کردنی خه‌ڵکی هه‌رێم بێ ده‌نگه و ئه‌رکه یاساییه‌کانی خۆی به‌جێ ناهێنێت.
شایانی باسه که ماوه‌ی دوو حه‌فته‌یه که خه‌ڵکی هه‌رێم به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین سه‌رقاڵی خۆپیشاندانن و ئه‌مه‌ش توندوتیژی لێکه‌وتووه‌ته‌وه.
Your Comment