۱۱۲ که‌س له‌ تورکیا به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی داعشی ده‌ستگیر کران

هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیا له‌ حه‌فته‌ی ڕابردوو ۱۱۲ که‌سیان به‌ تۆمه‌تی په‌یونه‌دی به‌ داعشه‌وه‌ ده‌ستگیر کردووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ده‌یلی سه‌باح، هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیا له‌ حه‌فته‌ی ڕابردوو ۱۱۲ که‌سیان به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به‌ داعشه‌وه‌ ده‌ستگیر کردووه‌.

به‌ پێی ئه‌و ئامارانه‌ی به‌ ده‌ست هاتووه‌، پۆلیسی تورکیا له‌ ئه‌ستونبۆڵ ۶۹ که‌س، له‌ ئه‌زمیر ۱۰ که‌س له‌ پارێزگای ئێسکی ۱۰ که‌س، له‌ پارێزگای مه‌رعه‌ش ۷ که‌س، له‌ پارێزگای بورسا ۲ که‌س، له‌ پارێزگای قه‌یسه‌رییه‌ ۷، له‌ پارێزگای شانلی ئۆرفه‌ ۳ که‌س و له‌ سامسۆن ۳ی که‌س به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له‌ ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ده‌ستگیر کردووه‌.

دوو که‌س له‌ ده‌ستگیر کراوه‌کان ژن و مێردێکی فه‌ره‌نسی بوون که‌ له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌بیحه‌ گوکچه‌ن له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌ستگیر کراون.

هه‌روه‌ها له‌م ڕێژه‌یه‌ ۵ که‌سیان سووری بوون و ۴ که‌سی دیکه‌شیان شارۆمه‌ندی عێراقی بوون.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌م که‌سانه‌ به‌ تۆمه‌تی پاگه‌نده‌ کردن بۆ گرووپی تیرۆریستی داعش ده‌ستگیر کراون.

News Code 15545

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =