AP ١٣٩٦ بەفرانبار ٤ ١٨:٠١

نوێنەری یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق:

درێژەی دۆخی ئێستای سلێمانی هەولێر و دهۆکیش تێوە دەگلێنێت

درێژەی دۆخی ئێستای سلێمانی هەولێر و دهۆکیش تێوە دەگلێنێت

نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە ئاماژە بەوەی کە گەندەڵیی حزبە کوردستانییەکان هۆکاری سەرەکیی قەیرانی ئێستای هەرێمە، هۆشداری دا کە درێژەی دۆخی ئێستا، هەولێر و دهۆکیش تێوە دەگلێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێزان شێخ دلێر لە لێدوانێکی تایبەتی بۆ ئاژانسی هەواڵی "بغداد الیوم" وتی: ئەو هەژاری و بێ بەشییەی کە خەڵکی کوردستان لە گەڵیدا بەرەڕوون بۆتە هۆی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان و ئێستاش دەبێ تەواو شارەکانی عێراق لە دژی گەندەڵی ڕاپەڕن.

شێخ دلێر وێرای ئاماژە بەوەی کە هەڵبژاردنەکانی هەرێم بەو هۆیەی کە تەنیا ئەو حزبانەی تێدا بەشدار دەبن کە ئێستا دەسەڵاتی هەرێمیان بە دەستەوەیە، دەسکەوتێکی نابێت، وتیشی: هەموو پارتە کوردستانییەکان، بە یەکێتیی نیشتمانیشەوە بەرپرسی قەیرانی ئێستاکەی هەرێمی کوردستانن.

ئەو نوێنەرەی یەکێتی ئاماژەی بەوەش دا: ئێمە پشتگیری دەکەین لە داخوازیی خۆپیشاندەران و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش دەبێت ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی خەڵک بۆتەوە چارەسەر بکات.

ناوبراو جەختی کردە سەر ئازادکردنی ئەو دەستگیرکراوانەی کە بە بێ مۆڵەتی یاسایی دەستگیر کراون و ڕاشیگەیاند: دەستگیر کردنی شاسوار عەبدولواحد پرسێکی یاساییە و هیوادارم کە بەمزووانە ئازاد بکرێت.

News ID 15528

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha