بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەوالی مێهر، جەمیل بایك لە چاوپێكەوتنێكدا لە گەڵ كەناڵی ئاسمانی روناهی تیڤی(زمان حاڵی پەکەکە)، راگەیاندووە كە خەڵكی هەرێمی كوردستان حەقیقەتی دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان دەبینێت، بۆیە بە خۆپیشاندان و نارازیی دەريدەبڕێت.
دەشڵێت: "ئەگەر ئەمڕۆ خەڵك لە هەرێمی كوردستان، خۆپێشاندان دەكات ئەوە ئەنجامی سیاسەتی هەڵەی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، و سەرچاوەی كێشەكانی هەرێم لە لایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە دروستكراون، و دەبێ واز لەو سیاسەتی هەڵەی خۆیان بهێنن ".
جەختیشیكردەوە "تەنها حكومەتێكی نوێ و حكومەتێكی دیموكراتیك دەتوانێ ببێتە هێزی چارەسەری ئەم كێشانە، و دەبێ حكومەتی نوێ یەكێتی نەتەوەیی و دیموكراتی بوون بكاتە بناغە بۆ سیاسەتی خۆی، و بەم شێوەیە كێشەكانی خەڵك چارەسەر بكات".
Your Comment