به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له کاناڵی سومرییه نیوز، سه‌لیم جه‌بوری، سه‌رۆکی پارلمانی عێراق له میانه‌ی قسه‌کانی خۆی جه‌ختی له ئارامی و سه‌قامگیری له هه‌رێمی کوردستان کرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌و له‌مباره‌وه وتی: خۆپیشاندان مافی ڕه‌وای خه‌ڵک و شارۆمه‌ندانه.
ئه‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا که خۆپیشاندانه‌کانی هه‌رێم نابێت له حاڵه‌تی ئاسایی بترازێت و جه‌ختی کرد: من له ماف و داواکاری خه‌ڵکی عێراق چه له کوردستان یان هه‌ر شارێکی دیکه پشتیوانی ده‌که‌م.
جه‌بوری هه‌وه‌ها جه‌ختی کرد که که ته‌نیا ڕێگه‌ی کۆتایی هێنان به کێشه‌کان دانوستان و گفتوگۆ کردنه.
شایانی باسه که ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه به هۆی ئابووری خراپ و نه‌بوونی مووچه خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کان، حکومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاندووه که توانی مووچه دانی نه‌ماوه.
Your Comment